ناس کورد-
لیژنەی ئەمنیی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ئێستادا هیچ پەرلەمانتار و ڕاگەیاندکارێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرنەکراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕوونکردنەوەیەکدا لیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی (شەممە 6-8-2022) ڕایگەیاد، "پاش وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی لەپێناو پاراستنی ئارامی و ئاسایش لە هەرێمی کوردستان، بەهەموو لایەکی رادەگەیەنین کە لە ئێستادا هیچ ئەندام پەرلەمانێک و هیچ ڕاگەیاندکارێک دەستگیر نەکراوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە."