کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- جارێكى تر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هۆشدارى دەستپێکردنەوەى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان دەکات بۆسەر ڕۆژئاوا کە ئەوان بە باکوری سوریا ناوی دەبەن، ئه‌مریكاش ده‌لێت "ئه‌و كاره قه‌بوڵناكه‌ین." ئه‌مریكا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌مجاره‌یان ڕێگه‌نادات تاكلایه‌نه توركیا ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى له باكورى سوریا درێژه پێبدات، سه‌ركرده‌یه‌كى ڕۆژئاواى كوردستانیش هۆشداریده‌دات گه‌ر کۆمەڵگەى نێودەوڵەتی ڕێگه له ئەردۆغان نه‌گرێت هێرشه‌كه‌ى ئه‌نجامده‌دات. . ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 6ى ئابى ساڵى 2019، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركیا ڕایگه‌یاند، یه‌كه‌مین كاریان له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا له باكورى سوریا "پاككردنه‌وه‌ى ئه‌و ناوچه‌یه له تیرۆریست و قۆناغێكى نوێ له‌هه‌ردوو ئۆپه‌راسیۆنى قه‌ڵغانى فوراتى ساڵى 2016 و چڵه‌ى زه‌یتونى ساڵى 2018 درێژه پێیده‌ده‌ن." هەر دوای لێدوانەکەى تورکیا له‌باره‌ى هێرشەکە کە ئێستا لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزە کوردییەکاندایە، مارك ئێسپەر، وه‌زیرى به‌رگریی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، هه‌ر جۆره بڕیارێكى له‌و شێوه‌یه مایه‌ى قبوڵكردن نییە. .پاساوى توركیا بۆ هێرشه‌كه چیه؟
توركیا پێشتر داواى كردبوو ناوچه‌یه‌كى ئارام به‌قوڵایى 30 كیلۆمه‌تر له ناوچه سنورییه‌كانه‌وه له‌گه‌ڵ سوریادا دروست بكرێت و ئاواره‌كانى سوریا كه ئێستا له توركیان بۆ ئه‌و ناوچه‌یه بگه‌ڕێنرێنه‌وه و خۆیشى سه‌رپه‌رشتى ناوچه‌كه بكات، سه‌ره‌تا داواكارییه‌كه‌ى له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ڕه‌تكرایه‌وه و پێشنیارى ئه‌وه كرا توركیا نۆ بۆ 14 كیلۆمه‌تر بێته ئه‌و ناوچه‌یه. ئاڵدار خه‌لیل یه‌كێكى تر‌ى له‌و مه‌ترسیانه‌ى له ئه‌گه‌رى هاتنى توركیا بۆ ناوچه‌كه و به‌رده‌وامى له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى بۆ میدیاكان دركاندووه و ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، "زیاتر لە 10 هەزار چەكداری داعش لەلایەن بەڕیوەبەرایەتی خۆسەریه‌وه دەستگیركراون، هێرشكردنە سەر ئەو ناوچانە له‌لایه‌ن توركیاوه هەلى هەڵهاتنى داعشه ده‌ستگیركراوه‌كان ده‌ڕه‌خسێنیت. .ژماره‌ى ئۆپه‌راسیۆنه به‌رفراوانه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر سوریا
قه‌ڵغانى فورات
.
ساڵى 2016 هێزه‌كانى توركیا به‌پاساوى هێرشكردنه سه‌ر داعش و هێزه‌كانى كوردانى ڕۆژئاوا به‌هاوكارى چه‌ند گروپێكى چه‌كدارى سوریا كه‌نزیكن لێیه‌وه هێرشێكى به‌رفراوانیان بۆ سه‌ر ناوچه‌ى نێوان ڕووبارى فورات و شارى ئه‌عزاز ئه‌نجامدا و مانگى ئابى ساڵى 2017 هێزه‌كانى توركیا سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌كه‌یان ڕاگه‌یاند. .ئۆپه‌راسیۆنى چڵه زه‌یتون
. ساڵى 2018 به‌هه‌مان شێوه هێزه‌كانى توركیا به‌هاوكارى چه‌ند هێزێكى دروستكراوى خۆى، هێرشێكى به‌رفراوانى بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه ده‌ستپێكرد كه له‌ژێر كۆنترۆڵى هێزه‌كانى سوپاى سوریاى دیموكراتتدا بوو به‌تایبه‌تى هه‌رێمى خۆسه‌رى عه‌فرین له‌ڕۆژئاواى كوردستان. كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ڕوسیا له‌و ناوچه‌یه گومانى له‌ڕێكه‌وتنى نێوان ڕوسیا و توركیا و سوریاى به‌دواى خۆێدا هێنا بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه كه كاردانه‌وه‌ى نێو ده‌وڵه‌تى زۆرى به‌دواى خۆیدا هێنا.