ناس کورد-
پێشبینییە کەشناسییەکان ئاماژە بە دابەزینی پلەکانی گەرما دەکەن بۆ ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە و گەڕانەوەى بۆ دۆخی ئاسایی خۆی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نائیل على کەشناسی عێراقى (٦ی ئابی ٢٠٢٢) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە "ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە پلەکانی گەرما وردە وردە کەم دەبنەوە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ ڕێژەی ئاسایی هاوینیان".
ڕوونیشی كردووەتەوە "پلەكانی گەرما ئەمڕۆ و سبەى بەرزتر دەبێت لە تێكڕاى ئاسایی، هەروەها پلەكانی گەرما لە پەنجاكاندایە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور".
بەوتەى ئەو کەشناسە، ڕێژه‌ی شێ له شاری به‌سره و میسان به‌تایبه‌تی له باشوور به‌رزده‌بێته‌وه و ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت، به جۆرێك هه‌ستكردن بە گه‌رما زیاتر دەکات.