ناس کورد-
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، لە سەردانەکەیاندا بۆ ئەمەریکا، ئه‌مریكییه‌كان به راشكاوانه پێیانوتوون، ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی چاكسازی له هێزی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كی باش نه‌چێته پێشه‌وه، هاوكاری و پشتیوانییه‌كانیان بۆ هێزی پێشمەرگە راده‌گرن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هەرێمی کوردستان (هەینی 5-8-2022) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "لە سەردانەکەمان بۆ ئەمەریکا كۆمه‌ڵێك چاوپێكه‌وتنی جیاوازمان كرد، پێشوازی باشمان لێكراوه و توانراوه په‌یامی هه‌رێمی كوردستان كه خۆی له پاراستنی سه‌قامگیری و ئه‌من و ئاسایش ده‌بینێته‌وه بگەیەنین، له هه‌موو كۆبونه‌وه‌كان به گرنگی و ستایشه‌وه باسی رۆڵی پێشمه‌رگه كراوه له شه‌ڕی دژی داعشدا."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌مریكییه‌كان به راشكاوانه پێیانوتوین، ئه‌گه‌ر پڕۆسه‌ی چاكسازی له هێزی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كی باش نه‌چێته پێشه‌وه، هاوكاری و پشتیوانییه‌كانیان، ڕاده‌گرن".
وەزیری پێشمەرگە باسی لەوەشکرد، "له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و چاكسازی هه‌نگاوی باشی ناوه، ئه‌مریكاییه‌كانیش له‌و هه‌نگاوه خۆشحاڵیی خۆیان ده‌ربڕی، پشتگیریشیان كردین، كه ئه‌و هه‌نگاوانه، هه‌نگاوی گه‌وره‌تر و فراوانتری به‌دوادابێت".