گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کەشناسیی هەرێم وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلی گەرمای ڕاگەیاند

2022.08.05 - 19:25
App store icon Play store icon Play store icon
کەشناسیی هەرێم وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلی گەرمای ڕاگەیاند

ناس کورد-

 

بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، لە رۆژی یەکشەممەوە کاریگەری شەپۆلی گەرما کەم دەبێتەوە و پلەکانی گەرما دادەبەزن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، "لە ڕۆژی دووشەممە 8-8-2022ـوە  پلەکانی گەرما بە نزیکەی( 2-4) پلە نزم دەبێتەوە کاریگەری ئەو شەپۆڵەگەرمەی رووی لە ناوچەکەمان کردبوو لە رۆژی لاوازدەبێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " بەرزترین پلەکانی گەرما لە سەنتەری پارێزگاکان نزم دەبێتەوە دەگاتە ئاستی ئاسایی خۆی بە شێوەیەک لە سەنتەری شارى ھەولێر بۆ 41 یان 42 پلەی سیلیزی و سەنتەری شارى سلێمانی 40 یان 41 پلەی سیلیزی و دھۆک 40 یان 41 پلەی سیلیزی ھەڵەبجە 42 یان 43 پلەی سیلیزی کرکووک 43 یان 44 پلەی سیلیزی دەبێت."