ناس کورد-
لەدوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەزە، میدیاکانی ئیسرائیل کوژرانی فەرماندەیەکی جیهادی ئیسلامییان ڕاگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ هەینی 5-8-2022، ئیسرائیل لەڕێگەی چەند فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە چەند ناوچەیەکی کەرتی غەزەی بۆردومان کرد.
بەگوێرەی میدیا ئیسرائیلی و جیهانییەکان، له هێرشهكاندا تهیسیر جەعبەری، فهرماندهی باڵی سهربازیی بزووتنهوهی جیهادی ئیسلامی گیانی لەدەستداوە.
هەر لەوبارەیەوە، بزووتنەوەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا هەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و دەڵێت، "پرسە و ماتەمینی بۆ شەهیدبوونی فەرماندە، تەیسیر جەعبەری دەردەبڕین کە لە هێرشێکی دوژمنکارانەی ئیسرائیل لە غەزە شەهید بوو."
بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین، تاوەکو ئێستا بەهۆی هێرشەکەی ئیسرائیلەوە هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 40 کەسیش برینداربوون و لەنێو قوربانییەکاندا ژن و منداڵ هەن.
هەر لەوبارەیەوە، فەوزی بەرهوم، وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس دەڵێت، "سوپای ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر کەرتی غەززە و چەندین تاوانی نوێی ئەنجامداوە، دەبێت باجەکەی بدات".