ناس کورد-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە شەقامی 100 مەتریی هەولێر ئۆتۆمبێلێک خۆی بە کۆمەڵێک هاووڵاتیدا کێشا و لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر (هەینی 5-8-2022) ڕایگەیاند، کاتژمێر 4:00ی بەرەبەیان بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی شێلان لە شەقامی (١٠٠) مەتری نزیک سپۆرت سەنتەر، دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دەرکەوت کەوا ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (هۆندا ڤۆلستەر) بە خێراییەکی زۆر خۆی بە کۆمەڵە هاووڵاتییەکدا کێشاوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە ئەنجامی ڕووداوەکە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان ئەفسەرە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون کە یەکێکیان تەندروستیی ناجێگیرە."
ئەوەش هاتووە، "پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخرا و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەناوی (ز. م. ج.) بەپێی ماددە (٢٤)ی هاتوچۆ ڕاگیراوە و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەش داگیرا."