ناس کورد-
نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی لەماوەی مانگی ڕابردوودا تۆمارکرد و هەر ئۆنسەیەک گەیشتە سەروو هەزار و 800 دۆلار.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ هەینی 5-8-2022، بەبۆنەی دابەزینی بەهای دۆلار، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بۆ هەزار و 808 دۆلار بەرزبووەوە، کە ئەوەش بەرزترین ئاستە لە مانگی ڕابردوودا، دوای ئەوەی بۆ خوار هەزار و 700 دۆلار دابەزیبوو.
هاوکات نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەمجۆرەیە:
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 = 323 هەزار دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 = 381 هەزار دینار