گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان پەیامێک ئاڕاستەی سەرجەم لایەنە عێراقییەکان دەکات

2022.08.04 - 21:15
App store icon Play store icon Play store icon
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان پەیامێک ئاڕاستەی سەرجەم لایەنە عێراقییەکان دەکات

 

ناس کورد- 

 

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەگەڵ هادی عامریدا کۆبووەوە و ڕایگەیاند، پێویستە دۆخی عێراق سەقامگیر بکرێت و ڕێککەوتنێک بکرێت کە هەموو لایەنەکان ڕازی بکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4-8-2022، هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح و جێنین بلاسخارت، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبوونەوە. 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی کۆبوونەوەکە، "لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا تاووتوێی دوایین پێشهاتەكانی بارودۆخی سیاسی و ڕێگەچارەکانی چەقبەستوویی دۆخەکەیان کردووە و جەختیان لە پێویستی بەردەوامیدان بە دیالۆگ و لێكتێگەیشتنەكانیان كردووەتەوە بۆ گەیشتن بە ئەنجامێک لە چوارچێوەی دەستوردا."

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "هەروەها تاووتوێی بۆردومانەکانی تورکیا و ئەو پێشێلکارییانەی کە لەلایەن ئەو وڵاتەوە دەکرێتەلەسەر سنوورەکانی عێراق، کراوە." 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، بلاسخارت جەختی کردووەتەوە لە، "پێویستی سەقامگیركردنی دۆخی سیاسی عێراق و گەیشتن بە چارەسەرێکی هاوبەش كە هەموو لایەنەكان رازی بكات".

العامري يبحث مستجدات الوضع السياسي مع بلاسخارت