ناس کورد-
موقتەدا سەدر رابەرى رەوتى سەدر جەختدەکاتەوە لەسەر هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان و ئەنجامدانى هەڵبژاردن و دەڵێت، گفتوگۆیان ئەزموون کردووە و سودى نەبووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەدر لە وتارێکدا (8-3-2022) داوایکرد پەرلەمان هەڵوەشێتەوە و دواتر هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، داواشى لەلایەنگرانى کرد لە مانگرتن بەردەوام بن تا داواکانیان بەدیدێت.
وتیشى "خوازیارى دەسەڵات نیم و گەل لە چینى دەسەڵاتداران بێزار بووە".
سەدر جەختیکردەوە، رەوتى سەدر لە چاکسازیی بەدەرنابێت "ئامادەم لە پێناو چاکسازیی شەهید بم و خوازیارى دەسەڵات نیم".