ناس کورد-
پارێزگاى هەولێر رایگەیاند، لەمەودوا هیچ تەنکەرێک بۆى نییە ئاو دابەش بکات، ئەگەر بە کلینەرى خاوێنى تێنەپەڕێت، ئەوكات دەگەیندرێتە ئەو گەڕەک و هاووڵاتییان کە پێویستیان بە ئاوى خاوێن هەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی رونکردنەوەیەکى پارێزگا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ده‌سه‌ڵاتی دراوه‌ته یه‌كه كارگێڕییه‌كان له قایمقام ناحییه‌كان كه رێگه نه‌ده‌ن هیچ كه‌سێك جگه له تیمه‌كانی حكومه‌ت به ئه‌ركی ئاو دابه‌شكردن هه‌ڵبستێ، ئه‌مه‌ش له پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیان.
دەقى راگەیەنراوەکە:
ڕوونکردنەوەیەک لە پارێزگاى هەولێرەوە
دواى گلەیی و گازاندەى بەشێک لە هاووڵاتییان سەبارەت بە گومانی پاک نەبوونى ئەو ئاوەى کە لەڕێگەى تەنکەرەکانەوە بەهۆى کەمى ئاو لەبەشیک لە گەڕەکەکانى شارى هەولێر دابەشكراون، دوای لێكۆڵینه‌وه دڵنیایی به هاووڵاتیان ده‌ده‌ین كه ئه‌و ئاوانه‌ی به ته‌نكه‌ر دابه‌شكراون به فلته‌ری خاوێنی تێپه‌ڕیوون.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هاووڵاتییانى سنوورى پارێزگاکەمان دڵنیا دەکەینەوە کە لەمەودوا هیچ تەنکەرێک بۆى نییە ئاو دابەش بکات، ئەگەر بە کلینەرى خاوێنى تێنەپەڕێت، ئەوكات دەگەیندرێتە ئەو گەڕەک و هاووڵاتییان کە پێویستیان بە ئاوى خاوێن هەیە.
له‌مه‌ودوا به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر تاوه‌كو چاكبوونه‌وه‌ی گرفتی كه‌م ئاوی هاووڵاتیان ده‌توانن له حاڵه‌تی كه‌م ئاوی په‌یوه‌ندی بكه‌ن به شاره‌وانییه‌كانی سنووری خۆیان، یاخود ئاو وئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر، كه ژماره‌كانیان شه‌وو رۆژ كراوه‌یه بۆ په‌یوه‌ندیكردن و به ده‌نگه‌وه هاتنی هاووڵاتیان.
ده‌سه‌ڵاتیش دراوه‌ته یه‌كه كارگێڕییه‌كان له قایمقام ناحییه‌كان كه رێگه نه‌ده‌ن هیچ كه‌سێك جگه له تیمه‌كانی حكومه‌ت به ئه‌ركی ئاو دابه‌شكردن هه‌ڵبستێ، ئه‌مه‌ش له پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیانمان.
لێره‌شه‌وه به ده‌رفه‌تی ده‌زانین كه سوپاس و ماندوو نه‌بوون له تیمه‌كانی دابه‌شكردنی ئاو بكه‌ین" كه به‌سه‌رپه‌رشتی ناوه‌ندی قه‌یرانه‌كان" ماندوو نه‌ناسانه به ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆیان هه‌ستاون و وه‌ك یه‌ك تیمی هاوبه‌ش بۆ به‌جێگه‌یاندنی خواستی هاووڵاتیان كار ده‌كه‌ن.
ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر
2022.8.2