ناس کورد-
چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لەلایەنگرانى دەکات هەرکاتێک پێویست بوو ئامادەبن بۆ "بهرگریكردن" له دهوڵهت و دهستوور.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە سوپاسى خۆپیشاندەرانى لایەنگرى کردووە کە "نموونەیەکی نایابیان بۆ دەربڕینی ناڕەزایی ئاشتیانە نیشاندا و ئامادەیی خۆیان بۆ بەرگریکردن لە دەوڵەت و شەرعیەت و دامودەزگاکانی ڕاگەیاند، هەروەها بۆ بەرگریکردن لە مافەکان و بەرژەوەندی هاوڵاتیان".
داواشیکردووە ههركاتێك پێویست بوو ئاماده و ئامادهبن بۆ بهرگریكردن له دهوڵهت و دهستوور و فهرمان.
چوارچێوەى هەماهەنگى دەڵێت "وەک چۆن عێراق لەگەڵ ئێوە سەرکەوت، سیستەمی دیموکراسی فیدراڵی خۆی دەپارێزێت بە هۆشیاری و تێڕوانین و ئامادەیی بەردەوامتان بۆ بەرگریکردن و پاراستنی".