ناس کورد-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی دۆخی ئێستای عێراقی ڕاگەیاند و دەڵێت، بەوردی چاودێری دۆخی بەغدا دەکەن، دەشڵێت، جەخت لەوە دەکەنەوە کە دیالۆگ باشترین چارەسەرە بۆ کێشەکان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (دووشەممە 1-8-2022) سەبارەت بە هەڵوێستی ئێران لەبارەی دۆخی عێراق ڕایگەیاند، "عێراق وڵاتێكی گه ورەی دراوسێمانه، به وردی جاودێریی دۆخی ئێستای دەکەین."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمە هەمیشە جەخت لەسەر سەقامگیری و چەسپاندنی ئاسایشی ئەو دراوسێیەمان دەکەین، ئاسایشی عێراق ئاسایشی ئێران و ئاسایشی ناوچەکەیە."
باسی لەوەشکردووە، " ئێمە پێشهاتەکانی ئێستا بە بەشێک لە کاروباری ناوخۆیی عێراق دەزانین و پێمان وایە ڕەوت و لایەنەکانی عێراق دەتوانن لە چوارچێوەی دەستووردا بە شێوازی ئاشتیانە بەو پێشهاتانەدا تێپەڕن."
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختیشیکردووەتەوە، " ئێران هەمیشە ڕێزی لە هەڵبژاردنی گەلی عێراق گرتووە، ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە کە دیالۆگ باشترین چارەسەرە بۆ کێشەکان."