گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هۆکاری دابەشنەکردنی مووچە ئاشکرا کرا.. ’’مووچەیەک دەفەوتێت’’

2022.07.31 - 19:51
App store icon Play store icon Play store icon
هۆکاری دابەشنەکردنی مووچە ئاشکرا کرا.. ’’مووچەیەک دەفەوتێت’’

ناس کورد-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی کێشەی نەبوونی داهات لە سلێمانی مووچەی مانگی حەوت دواکەوتووە، دەشڵێت، ئەگەر کێشەکە چارەسەر نەکرێت لە چەند مانگی داهاتوو مووچەی مانگێکی مووچەخۆرانی سلێمانی دەفەوتێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری "ناس کورد" ئامادەیبوو (یەکشەممە 31-7-2022) ڕایگەیاند، "بەگوێرەی ئەو بەدواداچوونانەی کردوومە لە چەند مانگی داهاتوو چەندین کێشە یەخەی ئیدارەی سلێمانی دەگرن، واتە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین." 

 

وتیشی، "گرنگترینیان کێشەی مووچەیە کە ئەگەر دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت بکرێت ئەو وەزارەتانەی کە لە سلێمانی مووچەیان دوادەکەوێت بەراورد بە مانگی ڕابردوو دەبن بە دوو هێندە، تا وای لێدێت لە مانگەکانی داهاتوو مووچەی مانگێکی مووچەخۆرانی سلێمانی دەفەوتێت." 

 

زیاتر بخوێنەرەوە؛ ئەندامێکی لیژنەی دارایی وادەیەکی نوێی بۆ دابەشکردنی مووچەی ئاشکرا کرد

 

 

سەبارەت بە هۆکاری دابەشنەکردنی مووچەی مانگی حەوتیش، عەلی حەمەساڵح ئاماژەی بەوەکرد، "پارەی پێویست بۆ مووچە 600 ملیۆن دۆلارە، 500 ملیۆن دۆلاری کە لە پارەی نەوتە ئامادەیە، ئەو 100 ملیۆن دۆلارەی دەمێنێتەوە پێویستە لە 43%ی لە داهاتی سلێمانی خۆی بێت و 57%یش لە داهاتی هەولێر و دهۆک بێت، واتە سلێمانی بۆ مووچە و نەسریەی هێزە ئەمنییەکان 90 ملیار دیناری پێویستە، بەڵام ئەمان دەڵێن، 80 ملیارمان هەیە، سەرباری هەموو خەرجییەکانی دیکە." 

 

ڕوونیشیکردەوە، "مانگی ڕابردوو نزیکەی 25 ملیار دینار کەم بووە بۆ پارەی مووچە، لە داهاتی نەوتی ئەم مانگە پڕکراوەتەوە، کەواتە کورتهێنانەکە بۆ ئەم مانگە دەبێت بە دوو هێندە، بەوەش مانگ بە مانگ گرفتەکە گەورەتر دەبێت."