گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

50 پلە تێدەپەڕێنێت

پێشبینى: شەپۆلێکى گەرماى بەتین و شێدار هەرێم دەگرێتەوە

2022.07.31 - 15:18
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینى: شەپۆلێکى گەرماى بەتین و شێدار هەرێم دەگرێتەوە

ناس کورد-

 

سەرچاوە کەشناسییەکان پێشبینى هاتنى شەپۆلێکى چەند رۆژەى گەرماى بەتین و شێدار دەکەن بۆ هەرێمى کوردستان، بەهۆى کاریگەرى نزمەپاڵەپەستۆیەکەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار شارەزاى کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، "لە ئەنجامی زیادبوونەوەی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی وەرزی ھیندی لەسەر ناوچەکانمان و کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما و ھێنانی بڕێ شێ لە رۆژانی داھاتوودا بەتایبەت لە سێشەمەوە ٢-٨ بۆ ٦-٨ لەم مەودایەدا گەرمایەکی بەتین ناوچەکانمان دەگرێتەوە".

 

دەشڵێت بەگشتی لەسەنتەری پارێزگاکان سلێمانی بەرزترین پلەکانی گەرما لەنێوان ٤٣ بۆ ٤٤ پلە جێگیر دەبێت، ھەولێر ٤٦ بۆ ٤٧ پلە، دھۆک ٤٤ بۆ ٤٥ پلە، کەرکوک ٤٧ بۆ ٤٨ پلە، ھەڵەبجە ٤٤ بۆ ٤٥ پلە، لەناوچەکانی سنوری گەرمیانیش پلەکانی گەرما لەنێوان ٤٨ بۆ ٥٠ پلە جێگیر دەبێت ئەگەریش ھەیە لەھەندێ ناوچەی باشوری سنورەکەدا ٥٠ پلە تێپەرێنێت.

 

بەپێی پێشبینى ئەو شارەزایە، کاریگەری ئەم شەپۆلە گەرمایە لە رۆژی شەمە ٦-٨-٢٠٢٢ کەمێک کەمدەبێتەوە بۆ ماوەی چەند رۆژێک و دوابەدوای ئەوەش ئەگەر ھەیە شەپۆلی دیکەی بەتینی گەرما ناوچەکە بگرێتەوە لەنزیک ناوەڕاستی ئەم مانگەدا.