گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

پێشبینییەک بۆ وادەى کۆتایی هاتنى شەپۆلى گەرما

2022.07.31 - 12:26
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەک بۆ وادەى کۆتایی هاتنى شەپۆلى گەرما

ناس کورد-

 

شارەزایەکى کەشناسی پێشبینیدەکات شەپۆلى گەرماى ئێستا تا سەرەتای ھەفتەی ئایندە بەردەوام بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار (31-7-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، سبەی دووشەمە 1-8-2022 ئاسمانی ھەرێم ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە بەرێژەی ١ تا ٢ پلەی سیلیزی و بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم:

 

 ( سلێمانی ٤٣ بە ٢٩ ، ھەولێر ٤٥ بە ٣٠ پلە، دھۆک ٤٤ بە ٢٩ پلە، ھەڵەبجە ٤٤ بە ٢٨ پلە، کەرکوک ٤٧ بە ٣٢ پلە) گەرمیان ٤٨ بە ٣٢ پلە، راپەرین ٤٤ بە ٣٠ پلە، سۆران ٤٣ بە ٢٨ پلە، خێرای با کاتەکانی دوای نیوەرۆ بۆ ئێوارە مامناوەند دەبێت بەخێرای ١٥ تا ٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لەئاراستەی باشوری رۆژئاواوە .

 

بەوتەى ئەو کەشناسە، کاریگەری ئەم شەپۆلە گەرمایە تا سەرەتای ھەفتەی ئایندە رۆژی شەممە 6-8-2022 بەردەوام دەبێت.

 

May be an image of sky and text