گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

د.عادل باخەوان: سێ سیناریۆ لە پێشن

هادی عامری: شەو نییە لەترسی پێكدادان خەوم نەزڕێت 

2022.07.31 - 10:16
App store icon Play store icon Play store icon
هادی عامری: شەو نییە لەترسی پێكدادان خەوم نەزڕێت 

ناس کورد-

 

بەرێوەبەری سەنتەری فەرەنسی بۆ توێژینەوەكانی عێراق دەڵێت هادی عامری سەرۆكی رێكخراوی بەدر پێی ڕاگەیاندووە "شەو نییە لە ترسی ئەگەری شەڕی ناوخۆ و پێكدادان بەخەبەر نەیەت". 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. عادل باخەوان بەرێوەبەری سەنتەری فەرەنسی لە میانەی بەشداری بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی كە "ناس كورد" بینیویەتی (31_7_2022) جەخت لەوەش كردەوە بەهۆی ئەوەی سەرجەم هێزە عێراقییەكان باڵی چەكدار و گرووپی میلیشیایان هەیە، پێكدادان ئەگەرێكی رێتێچووە لە هەمووكاتدا و لە دوا دیداریدا لەگەڵ هادی عامری هەمان مەترسی هەبووە و باسی لەوەكردووە شەوان لە مۆتەكەی ئەوە لەخەو ڕائەپەرێت. 

 

بەڕێوەبەری سەنتەری فەرەنسی لە بڵاوكراوەیەكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی باسی لەوەش كردووە لە پاش خۆپیشاندانی سەدرییەكان، عێراق لەبەردەم سێ سیناریۆی سەرەكیدایە كە بریتین لە:

 

سیناریۆی یەکەم، تازەکردنەوەی ساڵێکێکی تر بۆ حکومەتەکەی کازمی بۆ ڕێکخستنی هەڵبژاردنێکی نوێ، بەڵام چوارچێوەی هاوئاهەنگی ئەم سیناریۆیەی قبوڵ نیە.

 

سیناریۆی دووهەم، پەڕینەوە بەرەو جەنگی ناوخۆ، کە ئەمەش دەكاتە کۆتایی عێراق وەک ئەوەی ناسیومانە لە ١٩٢١ وە تا ئێستا.

 

سیناریۆی سێهەم،  ئەگەری دەستێوەردانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ کۆتاییهێنان بەو کۆڵانە داخراوەی ئێستای عێراق، بەڵام ئەم سیناریۆیە زۆر دوورە.

قد تكون صورة ‏تحتوي على النص '‏‎Un sommet inédit mais pour quels résultats FAILLITE Bakawan RAK TV5MONDEDIRECT INFO L'IR Adel Bakawan UNSIECLED De1921a L'IRAK UN SIECLE DE FAILLITE De 1921 ànos jours 821 jours LIR NSIECLE De1921a Adel Bakawan IRAK SIECLE FAILLITE 1921anosjours L'IR NSIECLED Bakawan RAK LED FAILLITE jours Adel LIRA SIECLE 1921ànos Tallandier ADEL BAKAWAN- DIRECTEUR DU CENTRE FRANÇAIS DE RECHERCHE SUR 'IRAK Un sommet inédit mais pour quels résultats 64' MONDE EN FRANÇAIS GRAND ANGLE‎‏'‏