گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یاری ئاگرینی تێدایە

تیروپشکی قۆناغەکانی کۆتایی چامپیۆنس لیگ ڕاکێشرا

2019.03.15 - 14:29
تیروپشکی قۆناغەکانی کۆتایی چامپیۆنس لیگ ڕاکێشرا

ناس کورد- 

لە شاری نیۆنی سویسرا تیروپشکی قۆناغەکانی 8 و 4ی خولی یانە پاڵەوانەکان ئەوروپا بەڕێوەچوو.

 

لە قۆناغی 8ی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەو یانانە ڕوبەڕوی یەک دەبنەوە: (بەرشەلۆنە-مانچیستەر یونایتید)،(ئایاکس-یوڤەنتوس)،(لیڤەرپوڵ-پۆرتۆ)،(تۆتنهام -مانچیستەر سیتی).

لە قۆناغی چواری ئەو پاڵەوانیە براوەی (بەرشەلۆنە-مانچیستەر یونایتید) لە براوەی (لیڤەرپوڵ-پۆرتۆ)، براوەی (تۆتنهام -مانچیستەر سیتی) لە براوەی(ئەیاکس-یوڤەنتوس).

یارییەکانی چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی لە ڕۆژانی 9 و 10ی مانگی داهاتوودا، هەروەها یارییەکانی گەڕانەوە لە ڕۆژانی 16 و 17ی هەمان مانگدا بەڕێوەدەچن.

لە ڕۆژانی 30ی نیسان و 1ی ئایاریشدا یارییەکانی چوونی قۆناغی پێش کۆتایی ئەنجامدەدرێت و یاریی گەڕانەوەش دەکەوێتە 7 و 8ی مانگی ئایار.

یاریی کۆتاییش ڕۆژی 1ی حوزەیران لەسەر یاریگای میترۆپۆلیتانۆ لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت.

هەروەها بەھۆى گۆڕينى كاتەوە لە ئەوروپا سەرجەم ياریيەكان کاتژمێر 10:00 بەكاتى هەولێر ئەنجامدەدرێن.