ناس کورد-
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم ڕایگەیاند، لە ساڵی 2016 تاوەکو 2021 داهاتی گومرگ سێ هێندە زیادی کردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم (شەممە 30-7-2022) بە "ناس کورد"ی وت، "داهاتی گومرگی ساڵانە 20% زیادی کردووە، لە ساڵی ڕابردوودا گەیشتە بەرزترین ئاست و ئەمسالیش لەو ئاستەدا جێگیرە."
ئاماژەی بەوەشکرد، "بەگشتی ئەو جوڵە بازرگانییەی لە تورکیاوە هەیە دوو هێندەی ئێران دەبێت."