ناس کورد-
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لهپهیامێكدا رایگه‌یاند، كێشه‌کانی نه‌وت و غاز و بودجه ئه‌مانه قابیلی چاره‌سه‌رن، به‌ڵام كێشه به‌رده‌وامبونی ئه‌م رۆشنبیرییه شۆڤێنیهیه كه نكۆڵی له بوونی به‌رامبه‌ر ده‌كات، سەبارەت بە دۆخی ئێستای عێراقیش دەڵێت، "ئێمه زۆر نیگه‌رانین له‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا عێراق تێیدایه."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مه‌سعود بارزانی، له مه‌راسیمی پێشوازیكردن له رووفاتی سه‌د ئه‌نفالكراوی بارزان (شەممە 30-7-2022) ڕایگەیاند، " راسته كێشه هه‌یه، بوونی كێشه سرووشتییه، هیچ كێشه‌یه‌ك نییه چاره‌سه‌ری نه‌بێت، ئه‌گه‌ر نیازی باش هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردن، كێشه‌ی نه‌وت و غاز و بودجه و كێشه‌كانی دیكه هه‌موویان شیاوی چاره‌سه‌ركردنن، به‌ڵام به تێڕوانینی من كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی و مه‌ترسیدار بوونی ئه‌و كولتووره‌یه كه ئه‌و تاوانانه به‌رهه‌م ده‌هێنێت، پێویسته ئه‌و كولتووره ریشه‌كێش بكرێت."
ئاماژەی بەوەشکرد، " 39 ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ رژێمی به‌عس هه‌شت هه‌زار بارزانی راپێچ كرد بۆ بیابانه‌كانی باشووری عێراق و ئه‌و خه‌ڵكه ته‌نیا تاوانیان ئه‌وه‌بوو، بارزانی بوون، ئه‌مه ئه‌ڵقه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌و تاوانانه بوو دژی گه‌لی كوردستان كران، وه‌ك ئه‌نفالكردنی دوازده هه‌زار بارزانی و كیمیایبارانكردن و ئه‌نفالی سه‌رتاسه‌ری كه زۆرێك ناوچه‌ی كوردستانی گرته‌وه و سه‌د و هه‌شتا و دوو هه‌زار هاووڵاتی زینده‌به‌چاڵ كران."
مەسعود بارزانی باسی لەوەشکرد، " ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و دادگای تاوانه‌كان و په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و تاوانانه‌ی به جینۆساید ناساند، حكومه‌تی عێراقیان پابه‌ند كردووه به گێڕانه‌وه‌ی رووفاته‌كان و قه‌ره‌بووی كه‌سوكاریان، چاوه‌ڕوانیمان له هاوپه‌یمانانمان ئه‌وه بوو هاوكارمان بن، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مێك له خه‌م و ئازاری كه‌سوكاری شه‌هیدان كه‌مبكرێته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه پێچه‌وانه‌مان بینی."
جەختیشیکردەوە، "قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان، ئه‌ركێكی یاسایی و ئه‌خلاقی حكومه‌تی عێراقه و هیوادارین به‌و ئه‌ركه هه‌ستێت."
هاوکات لەبارەی دۆخی ئێستای عیراقەوە، مەسعود بارزانی ڕایگەیاند، " ئێمه زۆر نیگه‌رانین له‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا عێراق تێیدایه، له دوای رووخانی رێژێم سوود له ده‌رفه‌ته‌كه وه‌رنه‌گیرا و ده‌ستوور به‌لاوه نرا و هۆكاری كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كرا و مامه‌ڵه‌ی هه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌كان كرا، خه‌ڵكی عێراق به گشتیی، ئه‌وه‌نده ئازاریان چێشتووه، شیاوی ئه‌م ژیانه نین، ئێستا تێیدان، ئومێده‌وارین هه‌موو لایه‌ك هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكه‌ن و به نیازێكی پاك و ئیراده‌یه‌كی پۆڵایین ئه‌م قه‌یرانه كۆتایی بێت و جارێكی دیكه ئه‌م جۆره كاره‌ساته نه‌بینینه‌وه."