گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هەڵوێستێک لە چوارچێوەی هەماهەنگییەوە لەبارەی دۆخی بەغدا

2022.07.30 - 15:08
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستێک لە چوارچێوەی هەماهەنگییەوە لەبارەی دۆخی بەغدا

ناس کورد- 

چوارچێوەى هەماهەنگی پەیامێکی لەسەر خۆپیشاندانەکانی لایەنگرانی سەدر لە بەغدا بڵاوکردەوە و داوا دەکات خۆپیشاندان  بۆ پاراستنی شکۆی دەوڵەت و دژی خۆپێشاندانەکانى ئێستای بەغدا بکرێت، ڕەوتی سەدریش وەڵام دەداتەوە و دەڵێت، "ئاگاداربن لە بانگەوازکردن بۆ تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا چوارچێوەی هەماهەنگی (شەممە 30-7-2022) ڕایگەیاند، "بە نیگەرانییەکى زۆرەوە دەڕوانینیە ڕووداوەکانی ئەم چەند ڕۆژەی بەغدا، بەتایبەت هێرشکردنەسەر دامەزراوە دەستورییەکان و چوونە نێو پەرلەمان." 

 

هاوکات داوا لە هاووڵاتییان دەکات خۆپیشاندانى ئاشتییانە رێکبخەن بۆ بەرگریکردن لە دەوڵەت و دامەزراوەکانى و دەڵێت، "بەرەو ڕووى ئەو دەستدرێژییەى دەکرێتە سەر دەوڵەت و دامەزراوەکانى بوەستنەوە." 

 

لە بەرامبەردا ساڵح محەمەد عێراقی، وەزیرەکەی موقتەدا سەدر وەڵامی چوارچێوەی هەماهەنگی داوەتەوە و دەڵێت، " ئەوە بۆردومانی درۆنەکانە شکۆی دەوڵەت دەشکێنێت، ناسەقامگیربوونی ئاسایشی تائیفی (مەزهەبی) لە کوردستان و موسڵ شکۆمەندی دەوڵەتی شکاند، پاراستنی دامودەزگاکان لە گەندەڵی شکۆی دەوڵەت ناشکێنێت." 

 

دەشڵیت، "بۆیە ئاگاداربن لە بانگەوازکردن بۆ تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی، وەک چۆن لە دژی هەڵبژاردنە ساختەکارییەکانی ئێستا کردتان."