گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

هۆشدارییەکی بەپەلە لە ڕەوتی سەدرەوە بۆ لایەنە سیاسییەکان

2022.07.30 - 13:48
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارییەکی بەپەلە لە ڕەوتی سەدرەوە بۆ لایەنە سیاسییەکان

ناس کورد-

ره‌وتی سه‌در هۆشداری ده‌دات و ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، دەشڵێت، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ڵ چاكسازین.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ساڵح محەمەد عێراقی کە بە "وەزیری سەدر" ناسراوە (شەممە 3-7-2022) ڕایگەیاند، "ئێمە لایەنە سیاسییەکان بە بەرپرسیار دەزانین لە هەر هێرشێک بۆ سەر خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز." 

 

هاوکات پەیامەکەی ئاڕاستەی لایەنە سیاسییەکان کردووە و ئاماژەی بەوەکردووە، " پاره‌ی عێراقییه‌كانتان دزی، بۆیه‌ له‌ ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر خوێنی خۆپیشانده‌ران بوه‌ستن." 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: پەیامێکی بەپەلە لە مستەفا کازمییەوە

 

 

هەر لە تویتێکی دیکەدا وەزیرەکەی سەدر پەیامێکی ئاڕاستەی خۆپیشاندەران کردووە و دەڵێت، " ئەگەر ویستتان دەنگدان بگەیەنن بە ئەنجومەنی دادوەریی عێراق، ئێمە ڕازی نین دەسترێژیان بکەنەسەر، داواکاری ئێمە سەربەخۆی و دەستپاکی دادگایە."