گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەنها لە تەموزدا 31 کردەوەى ئەنجامداوە

جوڵەکانى داعش لە عێراق و ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم زیادیان کردووە

2019.08.05 - 21:15
App store icon Play store icon Play store icon
جوڵەکانى داعش لە عێراق و ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم زیادیان کردووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان ئاماری کردەوە تیرۆرستییەکانی پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی لە مانگی تەموزدا بڵاوکردەوە، بەگوێرەى ئەو ئامارە لە هەرێم و ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم پێنج کردەوەی تیرۆرستی ئەنجامدراون. . بەپێی ئامارەکەی دژەتیرۆر لە مانگی ته‌موزى ئه‌مساڵ، له‌ پارێزگای کەرکوک چوار کردەوەی تیرۆرستی ئەنجامدراون و بەهۆیەوە شەش کەس کوژراون و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون. . هاوکات لە سنورى پارێزگای سلێمانیش کردەوەیەکی تیرۆرستی ئەنجامدراوە کە هێرشەکەی ناحیەی کوڵەجۆی سنوری گەرمیان بوو، بەهۆیەوە چوار کەس لە هێزەکانى ئاسایشى گەرمیان و پێشمەرگە شەهید بوون و سێ کەسی دیکەش برینداربوون. . بەپێی ئەو ئامارەى دژە تیرۆرى هەرێم، بەگشتی لە مانگی تەموزدا لە نۆ پارێزگای عێراق و هەرێم، 31 كرده‌وه‌ى تيرۆريستيى ئه‌نجامدراون و بەهۆیەوە 41 کەس گیانیان لەدەستداوە و 77 کەسی دیکەش برینداربوون. . ئەمە لەکاتێکدایە، لە ماوەی ڕابردوودا جموجوڵەکانی شانە نوستووەکانی داعش لە عێراق ناوبەناو زیادیانکردووە و زۆرکات بەرپرسانی ئەمنی عێراق و هەرێم دانیان بەوەداناوە کە داعش لە عێراق هێشتا کۆتایی نەهاتووە. . .