ناس کورد-
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی هێزە چەکدارەکان پەیامێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و هێزە ئەمنییەکانی بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران ئاڕاستەکرد، داواش لە خۆپیشاندەران دەکات دووربن لە دروستکردنی گرژی و دەڵێت، هێزە ئەمنییەکان ئەرکی پاراستنی دامودەزگا ئەمنییەکانیان لەسەر شانە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 30-7-2022، خۆپیشاندانی لایەنگرانی موقتەدا سەدر لە بەغدا دەستیپێکردەوە و خۆپیشاندەران نزیکدەبنەوە لە بینای پەرلەمان و گرژی دروست بووە و چەند بریندارێکیش هەن.
لەوبارەیەوە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی هێزە چەکدارەکان لە پەیامێکدا هێزە ئەمنییەکانی ڕاسپارد بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران و ڕایگەیاند، "داواش لە خۆپیشاندەران دەکەم دووربن لە دروستکردنی گرژی و ئاڵۆزی و پابەندبن بە رێنماییەكانی ئەو هێزە ئەمنیانەی کە ئامانجیان پاراستنیانە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " بەردەوامبوونی پەرەسەندنی سیاسی گرژی و ئاڵۆزی لە شەقامدا زیاد دەکات و خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی ناکات."
مستەفا کازمی جەختیشیکردووەتەوە، "هێزە ئەمنییەكان ئەركی پاراستنی دامودەزگا فەرمییەكانیان لەسەر شانە و هەموو ڕێکارێک دەگرینەبەر بۆ جێبەجێکردنی یاسا."