گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

بڕیارێکی مەسعود بارزانی لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمار ئاشکرا کرا

2022.07.30 - 11:18
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارێکی مەسعود بارزانی لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمار ئاشکرا کرا

ناس کورد- 

 

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، بە بڕیاری مەسعود بارزانی، پارتی نایەوێت سیناریۆی ساڵی 2018 دووبارەبێتەوە و لەگەڵ یەکێتی بە دوو کاندیدی سەرۆک کۆمار بچنە پەرلەمانی عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی ڕایگەیاند، " چوارچێوەی هەماهەنگی وتوویەتی، دەبێت پارتی و یەکێتی لەسەر کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار رێکبکەون، بەپێچەوانەوە سیناریۆی 2018 دووبارە دەکەنەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "دوو کاندیدی سەرۆک کۆمار لای پارتی رەتدەکرێتەوە و ئەوە بڕیاری سەرۆک بارزانییە کە نابێت سیناریۆی 2018 دووبارەببێتەوە، دەبێت بە یەک کاندید بچینە نێو پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، ئێمە بە دوو کاندید ناچینە نێو هۆڵی پەرلەمانەوە." 

 

ئەوەشی خستەڕوو، " بۆ یەک کاندید لەگەڵ یەکێتی بەردەوامی بە گفتوگۆ دەدەن." 

 

دوای نزیکەی 10 مانگ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، پارتی دیموکراتی کوردستان بە کاندیدکردنی رێبەر ئەحمەد و یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش بە کاندیدکردنی د. بەرهەم ساڵح کێبڕکێی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق دەکەن.