گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کەشناسیی هەرێم زانیاریی نوێ لەسەر بارانبارین بڵاودەکاتەوە

2022.07.30 - 09:54
App store icon Play store icon Play store icon
کەشناسیی هەرێم زانیاریی نوێ لەسەر بارانبارین بڵاودەکاتەوە

ناس کورد- 

بەگوێرەی نوێترین پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، ئەو شەپۆلە بارانبارینەی بەشێک لە وڵاتانی ناوچەکەی گرتووەتەوە، ئەمڕۆش هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە، دەشڵێت، سبەینێ خۆڵ دەبارێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لە گەڵ دروسبوونی هەندێ پەڵە هەور لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "سبەی یەکشەممە 31- 7- 2022، ئاسمان ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە دوایی نیوەرۆە بەهۆی زیادبوونی خێرایی باوە ئەگەری بەرزبوونی تۆزێکی سووک هەیە." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پلەکانی گەرما/  بە ١ تا ٢ پڵە بەرز دەبێتەوە و بەمشێوەیە دەبێت: 



هەولێر  : 45

سڵێمانی : 43

دهۆک  : 44

کەرکوک : 47

هەڵەبجە : 45

سۆران  : 44

راپەرین : 44

گەرمیان : 48

 

پێشتر بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێم پێشبینی کردبوو، ئەمڕۆ شەممە ئەگەری باران بارین لە ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژهەڵات و باکوری ڕۆژهەڵاتی هەرێم هەبێت، بەڵام لە پێشبینییەکانی ئەمڕۆیدا هیچ ئاماژەیەکی بە باران بارین نەداوە.