گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

راستى ’’پاڵپشتى رەغد بۆ سەدر’’ ئاشکراکرا

2022.07.29 - 22:52
App store icon Play store icon Play store icon
راستى ’’پاڵپشتى رەغد بۆ سەدر’’ ئاشکراکرا

ناس کورد-

 

"تەکنەلۆژیاى لەپێناو ئاشتى" ناوەڕۆکی بڵاوکراوەیەکی ڕەتکردەوە کە دەگەڕێنرێتەوە بۆ ڕەغد سەدام حسێن کە گوایە پاڵپشتی خۆی بۆ موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدری دەردەبڕێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

"تەکنەلۆژیاى لەپێناو ئاشتى" لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە وێنەیەکی موقتەدا سەدر و ڕەغد سەدام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، کە گوایە پشتگیریی بۆ سەدر دەردەبڕێت، بەڵام ئەوە هیچ بنەمایەکى نییە.

 

ڕوونیشیكردووەتەوە "ئەو لێدوانەی دەگەڕێندرێتەوە بۆ ڕەغد سەدام حسێن هەڵەیە و سوپاسی ڕێبەری ڕەوتی سەدری موقتەدا سەدرى نەكردووە، بەو پێیەی دوای گەڕان لە ڕێگەی هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر، دەركەوتووە كە ئەو بڵاوکراوەى لەو شێوەیەى بڵاونەکردووەتەوە".

 

May be an image of ‎2 people and ‎text that says '‎امیر الملكي 7h لل رغد صدام مغرده شكرا اثلجت قلوبنا رغد صدام حسین 1..0 شكرا لك اثلجت قلوبنا وسنكون سندا لك دائما حتى اخذ الثأر إنتبه خبر مزيف NEWS Fake Us with ends It تنتهي ويانة https://www.t4p.co‎'‎‎