ناس کورد-
بنەماڵەى هیشام هاشمى شیکەرەوەى سیاسی و ئەمنى عێراق رەتیدەکەنەوە پارەیان وەرگرتبێت لەبەرانبەر خوێنەکەیدا و جەختدەکەنەوە کە دەستبەردارى دۆسیەکە نابن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بنەماڵەى هیشام هاشمى (29-7-2022) لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بەوەکردووە، کە خوێنى هیشام بەهەموو سامانى جیهان ناگۆڕنەوە و سازش لەسەر دۆسیەکە ناکەن.
جەختیشیان کردووەتەوە تا ئێستا هیچ پارێزەرێکیان رانەسپاردووە بۆ بەشداریکردن لە پڕۆسەى دادگاییکردنى بکوژى هیشام هاشمى، چونکە ئەوە کەیسێکى گشتییە.