گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زۆرترین لە هەولێر

لەهەفتەیەکدا دوو هەزار و 642 ئۆتۆمبێل تۆمارکراون

2022.07.29 - 20:06
App store icon Play store icon Play store icon
لەهەفتەیەکدا دوو هەزار و 642 ئۆتۆمبێل تۆمارکراون

ناس کورد-

 

لەماوەی یەک هەفتەدا (٢٢ی تەمموزی ٢٠٢٢ تاوەکو ٢٨ تەمموزی ٢٠٢٢)، لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان دوو هەزار و ٦٤٢ ئۆتۆمبێلی نوێ کە تازە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئامارێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم، لەو ژمارەیە هەزار و ٨٤٠ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای هەولێر و ٥٦٥ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای سلێمانی و ٢٣٧ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای دهۆک بوون.

 

دەقى ئامارەکە:

 

 بەپێی ئامارێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەماوەی یەک هەفتەدا واتە لە ٢٢ی تەمموزی ٢٠٢٢ تاوەکو ٢٨ تەمموزی ٢٠٢٢، لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان ٢ هەزار و ٦٤٢ ئۆتۆمبێلی نوێ کە تازە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون، کە هەزار و ٨٤٠ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای هەولێر و ٥٦٥ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای سلێمانی و ٢٣٧ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای دهۆک بوون.

 

هەر بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی ناوخۆ، لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا هەزار و ٢٩٩ ئۆتۆمبێل تابلۆکەیان گۆڕیوە بۆ تابلۆی نوێ، کە ٩١٠ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای هەولێر و ١٠١ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای سلێمانی و ١٤٨ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای دهۆک و ١٢٤ ئۆتۆمبێلیان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ١٦ ئۆتۆمبێلیان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون.

 

هەروەها هەزار و ٧٩٣ مۆڵەت بۆ یەکەمجار دراوە بە هاووڵاتییان کە ٤٧٢ مۆڵەتیان لە پارێزگای هەولێر ٣٢٦ مۆڵەتیان لە پارێزگای سلێمانی و ٣٢٧ مۆڵەتیان لە پارێزگای دهۆک و ٨٨ مۆڵەتیان لە پارێزگای هەڵەبجە و ١٠٢ مۆڵەتیان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ٢٥٠ مۆڵەتیان لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ١٥٧ مۆڵەتیان لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین و ٧١ مۆڵەتیان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون.

 

هەر بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی ناوخۆ، لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا ٥٢ رووداوی هاتووچۆ روویانداوە کە ١١یان لە پارێزگای هەولێر و ٥یان لە پارێزگای سلێمانی و ١٠یان لە پارێزگای دهۆک و ٢یان لە پارێزگای هەڵەبجە و ١١یان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ٨ ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ١یان لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین و ٤یان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون.

 

هەروەها ٤٠ هەزار و ١٨٢ سەرپێچی هاوتووچۆیی تۆمار کراوە، کە ٤ هەزار و ٣٤٩یان لە پارێزگای هەولێر و ١٢ هەزار و ٩٥٦ یان لە پارێزگای سلێمانی و ١٥ هەزار و ٢٤٨یان لە پارێزگای دهۆک و ١٦یان لە پارێزگای هەڵەبجە و ١٥٤یان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ٤٦٣یان لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ١٤٣یان لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و ٦ هەزار و ٨٥٣ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

٢٩ی تەمموزی ٢٠٢٢