ناس کورد-
دوو ئۆتۆمبێل لە سلێمانى پێکیاندادا و بەهۆیەوە شۆفێرى یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان گیانی لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
رووداوەکە سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هەینی کات ژمێر 6:15 خولەک لە سەر شەقامی چوار ڕیانی سەرچنار بۆ باخی بەختیاری روویدا، ئەوەش بەپێی رادیۆى هاتوچۆى سلێمانى.
ئاماژە بەوەشکراوە، رووداوەکە کاتێک روویداوە کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان ئەڵتیما و ئۆتۆمبێلێکی دیکە لەجۆری (بی ئێم دەبلیو) پێکیانداداوە، بەهۆی ڕووداوەکەشەوە شۆفێری ئەڵتیماکە گیانی لەدەستدا.
ئەوەش خراوەتەڕوو، هۆکاری ڕووداوەکەش دەگەڕێتەوە، بۆ تیژڕەوی لەڕادەبەدەری شۆفێری بی ئێم دەبلیووەکە.