گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بافڵ تاڵەبانی و هادی عامری کۆبوونەوە و پەیامێکیان بڵاوکردەوە

2022.07.28 - 22:32
App store icon Play store icon Play store icon
بافڵ تاڵەبانی و هادی عامری کۆبوونەوە و پەیامێکیان بڵاوکردەوە

ناس کورد- 

لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ فوئاد حسێن، بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ هادی عامری کۆبووەوە و ڕایگەیاند، پێویستە گفتوگۆکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن بەردەوام بن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28-7-2022، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح لە بەغدا كۆبوونەوە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەی بافڵ تاڵەبانی، ‏‎لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشھاتە سیاسییەکان تاوتوێكران و جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆكان كرایەوە لەپێناو گەیشتن بە ئەنجامێكی ئەرێنی و پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز و خزمەتگوزار.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بافڵ تاڵەبانی جەختی لە یەكدەنگی نێوان ئەو هێز و لایەنانە كردەوە كە ئامانجییان دروستكردنی حكومەتێكی نیشتمانییە و وتی، "هەوڵەكانمان لەپێناو گەیشتنە بە سازان و دەربازكردنی وڵات لەو دۆخەی تێیكەوتووە."