گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سنوری تورکیا و هەرێم داوای هێزی زیاتر دەکرێت

2022.07.28 - 21:11
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سنوری تورکیا و هەرێم داوای هێزی زیاتر دەکرێت

ناس کورد-

دوای ڕووداوەکەی هەفتەی ڕابردووی سنووری زاخۆ، بڕیارە پێداچوونەوە بە خاڵە سنوورییەکاندا بکرێت و فەرماندەیی پاسەوانیی سنوور لە ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، داوای ھێزی زیاتریان کردووە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیوا ڕۆکن حەماد فازڵ، فەرماندەی پاسەوانیی سنوور (پێنجشەممە 28-7-2022)  بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند، "سەردانی لیژنەی بەغدا بۆ ناوچە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ ئاگاداربوونە لە ڕەوشی سنوور و  لیژنەکە بە فەرمانی سەرۆکوەزیرانی عێراق پێک ھاتووە و سەردانی سنووری پارێزگای دھۆکی کردووە، تا لە نزیکەوە ئاگاداری خاڵەکانی پاسەوانیی سنوور بین، ئەو ھێزانەی لە ناوچەی یەک جێگیر کراون بەشی ئەوە ناکەن لە ھەموو خاڵەکانی سنووری جێگیر بکرێن.''

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێشنیاری ئەوەمان کردووە لە ڕووی پێداویستیی سەربازییەوە ھاوکاریی زیاتری پاسەوانیی سنوور بکرێت، ھەروەھا ژمارەی ھێزەکانمان لە پاسەوانیی سنوور زیاد بکرێت، تا بتوانین خاڵی زیاتر دابنێین و سنوورەکان کۆنتڕۆڵ بکرێن.''

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "چەندین جار لیژنە ھاتوون بۆ سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان و بەپێی پێشنیارەکانی ئێمە شتی باش دەکرێت بۆ ئەوەی ناوچە سنوورییەکان کۆنتڕۆڵ بکرێن و ھێزەکانی پاسەوانیی سنووری زیاد بکرێت، چونکە ئێمە کار دەکەین بگەینە خاڵی سفری سنوور و ھێزەکانمان بەتەواوەتی لەسەر سنوور جێگیر بکرێن.''