ناس کورد-
وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ناوی خوێندکارە یەکەمەکانی هەرێمی کوردستانی لە پۆلی 12ی ئامادەیی ئاشکراکرد و تیایدا کوڕی پێشمەرگەیەک بووە یەکەمی هەرێم.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (پێنجشەممە 28-7-2022) ڕایگەیاند، "سەرکەوتوو نەبوون لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ کۆتایی دنیا نییە و هیوادارین خوێندکاران ئەنجامەکان قبوڵ بکەن و لە خولی دووەم یاخود لە ساڵی دووەم هەوڵی خۆیان بدەن."
ئاماژەی بەوەشکرد، لە تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12 بۆ ساڵی 2021 - 2022، ئەم کەسانە لە بەشی زانستی یەکەم بوون:
لە بەشی زانستی:
- هەڤاڵ بڵند کەمال - لە هەولێر لە بەشی زانستی - کۆنمرەی 100
- باوان عەزیز - لە سلێمانی - لە بەشی زانستی، خوێندنی ئینگلیزی - کۆنمرەی 100
- محەمەد عەلی عوسمان - لە سلێمانی - کۆنمرەی 100
لە بەشی وێژەی:
شانیال شامل - هەولێر - 692
وەزیری پەروەردە باسی لەوەشکرد، "ئەوەی جێگای خۆشحاڵییە، هەڤاڵ بڵند کە یەکێکە لە یەکەمەکانی سەر ئاستی هەرێم کوڕی پێشمەرگەیەکە."