گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

وادەی دروستکردنی 20 هەزار شوقەکەی کرێنشینان ئاشکرا کرا

2022.07.28 - 16:37
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی دروستکردنی 20 هەزار شوقەکەی کرێنشینان ئاشکرا کرا

ناس کورد-

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان، دڵنیایی دەدات لەبارەی بەردەوام کارکردن بۆ خێرا لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی ٢٠ ھەزار شووقەکە بۆ کرێنشینان و کەمدەرامەتانی ھەرێمی کوردستان و دەڵێت، هەوڵدەدرێت مانگی داهاتوو دەست بە دروستکردنیان بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان (پێنجشەممە 28-7-2022) ڕایگەیاند، "دوای کۆتایی ھاتنی پڕۆسەی تۆمارکردنی ناوەکان، ئێستا لەرێگەی نوێنەری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لێژنەیەک پێکھێنراوە بۆ سەرپەرشتیکردن و جیاکردنەوەی فۆڕمەکان. ئامانج لەو ھەنگاوە ئەوەیە لەکۆتایی کەسانی شایستە سوودمەندبن." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە مانگی ئابی داھاتوو کاری لەپێشینەی دەستەی وەبەرھێنان بابەتی دابینکردنی زەوی و لایەنی جێبەجێکاری پڕۆژەکە دەبێت و بەشێک لەو پڕۆژانە لەمانگی داھاتوو ھەوڵدەدەین دەست بە دروستکردنیان بکرێت. 

 

بەبڕیارێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ٢٠ ھەزار شووقە لەرێگەی وەبەرھێنان و بەپاڵشتی حکومەت بۆ کرێنشینان و کەمدەرامەتان دروست دەکرێت، لە پڕۆسەی  پڕکردنەوەی فۆرم نزیکەی ١٢٠ ھەزار کەس ناویان تۆمارکراوە.