ناس کورد-
دادگای باڵای هەرێمی هامبۆرگ لە ئەڵمانیا بڕیاری زیندانیکردنی بۆ ماوەی پێنج ساڵ و شەش مانگ بۆ ئەندامێکی (داعش) بەناوی (جەلدە) دەرکرد، کە بەرەچەڵەک ئەڵمانییە، ئەوەش بەهۆی پێشکەشکردنی هاوکاری لە تاوانی کۆمەڵکوژی دژ بە کەمینەی ئێزیدی لە عیراق و سوریا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەو ئەندامەی داعش، لە 27ی تەمموز سزادراوە، هاوكات بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگی، ئەوەش بەهۆی بەکۆیلەکردن و دەستدرێژیکردن بۆ سەر ئافرەتێکی ئێزیدی گەنج بەناوی (م)، ئەوەش بەپێی پێگەى "کەرکوک ناو".
ئەمە دووەم دادگاییکردنی ئەندامانی رێکخراوی داعشە لە ئەڵمانیا کە پەیوەندی بە کۆمەڵکوژیی دژ بە پێکهاتەی ئێزیدی لە عیراق و سوریاوە هەیە.
نادیە موراد لەبارەی بڕیارەكەی دادگاوە، دەڵێت "دووەم سزادانی ئەندامێکی داعش لە ئەڵمانیا بە تاوانی جینۆساید و توندوتیژی سێکسی دژی ئێزیدییەکان لەڕادەبەدەر گرنگە و لێرەدا ناوەستین".