گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رونکردنەوەیەک لە هەرێمەوە لەبارەى ’’داوانەکردنى ئاو لە تورکیا’’

2022.07.28 - 12:52
App store icon Play store icon Play store icon
رونکردنەوەیەک لە هەرێمەوە لەبارەى ’’داوانەکردنى ئاو لە تورکیا’’

ناس کورد-

 

سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان رونکردنەوە لەسەر قسەکانى دەدات لەبارەى داوانەکردنى ئاو لە تورکیا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دارا جەلیل خەیات لە رونکردنەوەیەکدا (28-7-2022) وتى "بە هیچ شێوەیەك مەبەستی ئەوەی نەبووە كە دەبێ عێراق داوای ئاو لە توركیا نەكات بەڵكو وەكو نمونەیەك ئەو باسەی كردووە لای وابووە  نابێ كێشە سیاسەكان تێكەڵ بە كاری بازرگانی بكرێت".

 

دەقى روونكردنەوەکە:

 

روونكرنەوەیەك لە سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان

 

سەبارەت بە دیدارێكی تەلەفۆنی لەگەڵ دەنگی ئەمەریكا بەشی كوردی د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان لەوەڵامی پرسیارێكدا كە سەرۆكی ژووری بازرگانی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە كە داوا دەكات عێراق هەرچی مامەڵەی بازرگانی هەیە لەگەڵ توركیا بیوەستێنێت و وەڵامی بەرێزتان چیە؟ لە وەڵامدا د. دارا جەلیل خەیات گوتی ئێمە بە هیچ شێوەیەك پشتگیری ئەم بابەتە ناكەین، پێشتر زۆرێك لە وڵاتان هەیە عێراق پەیوەندی سیاسیی لەگەڵیان باش نەبووە بەڵام كاری بازرگانی ئەنجام داوە بۆ نموونە سعودیە و كوەیت  لە رێگای ئوردن و سوریا كە پێشتر پەیوەندیەكی ئەوها پتەو نەبووە بەڵام كاری بازرگانی هەبووە .

 

سەبارەت بەو رستەیەكی كە بڵاوكراوەتەوە گوایە د. دارا جەلیل خەیات گوتیەتی با داوای ئاویش لە توركیا نەكەین . د. دارا جەلیل خەیات بە هیچ شێوەیەك مەبەستی ئەوەی نەبووە كە دەبێ عێراق داوای ئاو لە توركیا نەكات بەڵكو وەكو نمونەیەك ئەو باسەی كردووە لای وابووە  نابێ كێشە سیاسەكان تێكەڵ بە كاری بازرگانی بكرێت چونكە كاری بازرگانی راستەوخۆ پەیوەندی بە ژیانی رۆژانەی هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی كوردستان هەیە.