گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

راژەى فەرمانبەران ڕێکدەخرێتەوە

حکومەتى هەرێم: دەرگاى دامەزراندن دەکرێتەوە

2022.07.28 - 10:34
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم: دەرگاى دامەزراندن دەکرێتەوە

ناس کورد-

 

سەرۆکى ئەنجومەنى راژەى هەرێم رایگەیاند، میلاک و راژەى فەرمانبەران ڕێکدەخەنەوە، بەئامانجى کردنەوەى دەرگاى دامەرزاندن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سیراج بارزانى (28-7-2022) وتى "پێداچوونەوە بە میلاک و راژەى فەرمانبەراندا دەکەین و بەپێی پسپۆڕێتى فەرمانبەران دوبارە بەسەر فەرمانگەکان دابەشدەکرێنەوە"، ئەوەش بەپێی فەرمانگەى میدیا و زانیارى سەر بە حکومەتى هەرێم.

 

وتیشى "ژمارەى فەرمانبەران بەپێی پێداویستى راستەقینەى فەرمانگەکان دەبێت بەئامانجى کەمکردنەوەى خەرجى و زیادکردنى داهات".

 

سیراج بارزانى جەختیکردەوە هەر فەرمانبەرێک ئەو پڕۆسەیە بیگرێتەوە بەراوێژ بۆ فەرمانگەیەکى دیکە دەدوازرێتەوە.

 

دەشڵێت ئامانج لەو کارەیان ئەوەیە، بتوانن بەشێوەى ساڵانە دەرگاى دامەرزاندن بکەنەوە بەشێوەیەک کە بارگرانى دروستنەکات..