کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- سوپای عێراق و هێزەکانی حەشدی شەعبی بە هاوکاری هێزی ئاسمانی عێراق، ئۆپراسیۆنی سەربازی " ئیرادەی نەسڕ"ى سێهەمیان لە پارێزگای دیالە و چەند ناوچەیەکی دیکەی پارێزگای نەینەوا دەستپێکرد. . ئەمڕۆ (سێشەممە،4ى ئاب، 2019)، ئۆپراسیۆنی سەربازی "ئیرادەی نەسڕ" لە پارێزگای دیالە و چەند ناوچەیەکی پارێزگای نەینەوا دەستی پێکرد، لەڕاگەیاندراوێکی حەشدی شەعبیدا، ئاماژە بەوە کراوە، کە ئۆپراسیۆنەکە لە ناوچەکانی باکوری قەزای میقدادییە، ناحیەی جەلەولا و ناوچەکانی باشوری نەینەوا لە بەرزاییەکانی "عەتشانە و ئەو ناوچانە کە دەکەونە نزیک بەنداوی بادوشەوە" دەستی پێکردوە. . ئۆپراسیۆنەکانی ئیرادەی نەسڕ لە سەرەتای مانگی تەموزی رابردوەوە دەستی پێکرد، بە سەرپەرشتی عادل عەبدولمەهدی، فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق و ئەبومەهدی موهەندیس، سەرپەرشتیاری دەستەی حەشدی شەعبى لە عێراق. . بەگوێرەی زانیارییەکان توانراوە لە قوناغی یەکەم و دووەمی ئۆپراسیۆنەکەدا، سەدان کیلۆمەتر کێوماڵ بکەن و دەیان چەکداری داعش بکوژن و دەستگیر بکەن، دەستیش بەسەر چەندین حەشارگەی تەقەمەنی و چەکی داعشدا بگرن. .