گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەدان هەزار سەرباز‌و چەكی هەیە

توانای بەرگری ئێران بووەتە باسی ناوەندە جیاجیاكان

2019.02.23 - 22:34
توانای بەرگری ئێران بووەتە باسی ناوەندە جیاجیاكان

 

 

 ناس كورد -

لەكاتێكدا گرژی‌و ئاڵۆزی نێوان ئێران‌و ئەمریكا رۆژ بەڕۆژ رووی لە هەڵكشانە، پرسی توانا سەربازییەكانی ئێران بووەتە بابەتێكی گەرموگوڕی ناوەندە سەربازی‌و رۆژنامەوانییەكانیش‌و شرۆڤە‌و راپۆرتی جیاجیای لەبارەوە بڵاودەكەنەوە.

هێزی سەربازی ئێران لە دوو بەشی سەربەخۆ  پێكدێت  (سوپای چەكدارانی  ئێران‌و سوپای پاسداران) عەلی خامەنەیی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی سەرپەرشتی دەكات‌و هەردوو بەشە سەربازیێەكە بەجیا هێزی وشكانی‌و دەریایی‌و ئاسمانییان هەیە‌و سوپای پاسداران بەوە ناسراوە كە ئەركەكانی كۆكردنەوەی زانیاریی سەربازی‌و هەواڵگری‌و تێكدان‌و ئاژاوەنانەوەی لە ئەستو گرتووە‌و هێزەكانی (فەیلەقی قودس بۆ ئۆپراسیۆنە تایبەتەكان‌و هێزەكانی بەسیج بۆ بەرەنگاربوونەوە) لەخۆدەگرێت.

بە پێی سەرچاوە نافەرمیێەكان كە لە ڕاپورتێكی ئەمریكادا هاتوون، ژمارەی هێزی وشكانی ئێران تا 2018 بەنزیكەی 350,000 سەربازی چالاك مەزەندە كراوە‌و 220.000 جەنگاوەر پاڵپشتێان دەكەن وەك هێزی یەدەگ‌و خاوەنی نزیكەی 1613 هەزار تانك‌و نزیكەی 35 كەشتی تایبەت بە گەڕان‌و كۆكردنەوەی زانیاری‌و 1250 زرێپۆشی پیادە‌و 2010  تۆپ‌و 876 ئامێری موشەك هاویشتن (زەمینی‌و ئاسمانی)و چەكی تایبەت بە تانك (دژە تانك)و 1700 تۆپی دژە فڕۆكە.

هێزی ئاسمانیش پێكدێت لە 52,000 سەباز، لە نێویاندا 15,000 سەربازی بەرگری ئاسمانی‌و 300 فڕۆكەی چەنگی‌و گەڕان‌و پشكنین‌و بارهەڵگر‌و نزیكەی 2,500 موشەكی (زەوی – زەوی)‌و (ئاسمان– ئاسمان).

هێزی دەریاییش لە 1.800 سەرباز پێكدێت‌و  خاوەنی ژێردەریایە‌و 5 كەشتی گەورەی سەربازی دەریایی‌و 250 كەشتی بچووكی كۆكردنەوەی زانیاری‌و گەڕان‌و چەنگی‌و 85 كەشتی پاسەوانی كەناراوەكان‌و 10 كەشتی دژە ژێردەریایی هەیە.

هەر بە پێی ڕاپۆرتە ئەمریكییەَكە زۆربەی هەرە زۆری ئەو ئامێرانە كۆنن‌و پێویستیان بە چاككردنەوەی هونەری ڕاست‌و دروست هەیە‌و بەهۆی گەمارۆكانی سەر ئەو وڵاتە ناتوانرێت چاكبكرێنەوە، ئەو هێزە زیاتر هێزێكی بەرگریكارە‌و لە هەموو ڕوویەكەوە بۆ ئەنجامدانی كاری سەربازی گەورە لە دەرەوەی وڵات ئامادە نییە.

 لەبەرامبەردا عەمید ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگری ئێران لە یادی 40 ساڵەی سەركەوتنی شۆرشی ئیسلامی ئیراندا ڕایگەیاند ئەو پێشكەوتنە بەرچاوەی ئیران لە ڕووی سەربازی‌و پیشەسازی‌و تەندروستی‌و مرۆیێەوە بەخۆێەوە بینیوێەتی ئەنجامی سەركەوتنی ئەو شۆڕشەیە‌و بە تایبەتیش لە بواری بەرگری‌و سەربازیدا.

لەلای خۆیەوە حەسەن ڕۆحانی سەرۆكی ئیران بەبۆنەی كەوتنەكاری ژێردەریایی "فاتیح"  لە شوباتی 2019دا دووپاتی كردەوە  كە وڵاَتەكەی پشت بە توانا سەربازیێە بەرگریكاریێەكانی دەبەستێت لە بواری وشكانی‌و دەریایی‌و ئاسمانیدا.

ئەم وتانەی لێپرسراوانی ئێران لە دەرئەنجامی ئاڵوزیی پەیوەندی نێوان ئەمریكا‌و ئیران دێت دوای كشانەوەی واشنتۆن لە ڕێكەوتنی نوڤەمبەری 2013 كە وڵاتانی كۆمەڵەی 5+1 ( ئەمریكا، بەریتانیا، فەرەنسا، ڕوسیا، چین و ئەڵمانیا)ی تایبەت بە بەرنامەی تەتۆمی ئێران كە بە پێی ڕێكەوتنەكە ئێران مافی خۆیەتی یۆرانیۆم بپیتێنێت، بەڵام بەمەرجێك نەگاتە ئاستی 5%  كە ئەمەش دواتر ناڕەزایی حكومەتەكەی دوناڵد ترەمپی لێكەوتەوە‌و لە ناوەڕاستی 2018 ترەمپ لە ڕێكەوتنەكە كشایەوە، دوا بەدوای ئەمریكاش، فەرەنسا ئیرانی بەوە تومەتبار كرد كە پشێوێ‌و ناسەقامگیری‌و ئاژاوە لە خۆرهەڵاتی ناوەراِستدا هەڵدەگیرسێنێت‌و هەڕەشەی شكاندنی گەماروی سەر بەرنامەی موشەكە بالیستیێەكانی دەكات.

ئەمەش ناڕەزایی حكومەتی تارانی لێكەوتەوەو هۆشداری دایە وڵاتانی خۆرئاوا لەوەی بەرنامەی موشەكیی ئێران چێگای هیج گفتوگۆێەك نییە لەگەڵ هیچ وڵاتێكدا.بەڵام هەڕەشە‌و گوڕەشەكانی ئەمریكا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕووی لە زیادبوون كرد‌و چەندین جۆر گەمارۆی بەسەر ئیراندا سەپاند.

 

بەڵام ئیران هەر بەردەوامە لە تاقیكردنەوە سەربازیێەكانی‌و ناو بەناو تاقیكردنەوەی نۆێی موشەكی دەكات‌و مانوڕی سەربازی ئەنجام دەدات بۆئەوەی بە وڵاتانی ناوچەكەو جیهان بڵێت ئێمە وڵاتێكی سەربەخو‌و خاوەن سەروەرین‌و توانای تێكشكاندنی ستراتیژی دوژمنمان هەیە وەك ئێرانیێەكان خۆیان دەڵێن "ئەوان شەڕیان لە ناوچەكەدا دەست پێكرد‌و ئێمەش كۆتاییمان پێ هێنا" كە ئاماژەیە بۆ داعش‌و هاوشێوەكانی.

ئامادەكردنی: فوئاد عەبدوڵڵا