ناس كورد-
بازرگانێکی ئەمریکی بەناوی تۆد گڕاڤز 50 هەزار بلیتی یانسیبی بۆ سەرجەم کارمەندەکانی لە لقەکانی چێشتخانەی خواردنی خێرا "ڕایزنگ کین" کڕیوە، بلیتێک کە دەرفەت دەدات بە خاوەنەکەی خەڵاتێکی گەورەی 830 ملیۆن دۆلاری بباتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەو بازرگانە لە تویتەری خۆی نوسیویەتی (27ی تەموزی 2022) نوسیویەتی، هەر هەر یەکێک لە کارمەندان خەڵاتێک بباتەوە، ئەوە بەسەر هەموو کرێکاراندا دابەش دەکرێت.
بەپێی هەواڵێکی کەناڵی سی ئێن ئێن، نرخی هەموو بلیتەکان 100 هەزار دۆلارە، بەو پێیەی نرخی هەر بلیتێک دوو دۆلارە.
ئەمڕۆ چوارشەممە بلیتی براوە ڕاگەیەندرا، بەڵام تائێستا ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە و دیار نییە، ئەگەر هاتوو نەهات بۆ خەڵاتەکەی، لە داهاتوودا یانسیبەکە دووبارە دەبێتەوە بە بڕە پارەیەکی زیاتر، و بلیتی نوێ.
Buying 50,000 lottery tickets is harder than you think! Hoping to share the winning jackpot with our 50,000 @RaisingCanes Crew. pic.twitter.com/hLlajBJwlH
— Todd Graves (@ToddGraves) July 25, 2022