ناس کورد-
كونسوڵخانه‌ی توركیا له موسڵ ڕایگه‌یاند كه كونسوڵ مه‌همه‌د كۆچوك و كارمه‌ندانی كونسوڵخانه‌كه سەلامەتن و هیچ زیانێکیان بەرنەکەوتووە بەهۆی هێرشه مووشه‌كییه‌کەی شەوی ڕابردوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
كونسوڵخانه‌كه له ڕاگەیەنراوێکدا (27ی ته‌موزی 2022) بڵاویكردووه‌ته‌وه كه "كونسوڵ محه‌مه‌د كۆجوك و كارمه‌ندانی كونسوڵخانه‌كه‌ی باش و سەلامەتن، بەهۆی هێرشەکەی شەوی ڕابردوو کە بە چوار گولـلە هاوه‌ن باڵه‌خانه‌ی كونسوڵخانه‌كه‌یان لە نزیک ناوچەی نیشتەجێبوونی ئەلحەدبا کردە ئامانج، هیچیان زیانیان پێنه‌گه‌یشتووه".
بە گوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکان، بە ئەگەرێکی زۆرەوە سەرچاوەی هێرشەکە لە ناوچەی ئەلسەدا و بەعویزە هاتبێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له نه‌ینه‌وا ڕایگه‌یاند، ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه، هێرشێكی مووشه‌كی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كردووه‌ته ئامانج كه كونسوڵخانه‌ی توركیای تێدایه له شاری موسڵ.