ناس كورد-
بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، سبەینێ ئاسمانی ھەرێم ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بە ڕێژەی یەك پلەی سیلیزی بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هەر بەپێی پێشبینییەكان، پلەكانی گەرما لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم (سلێمانی ٤١ بە ٢٦ ، ھەولێر ٤٣ بە ٢٨ پلە ، دھۆک ٤٢ بە ٢٦ پلە ، ھەڵەبجە ٤٢ بە ٢٥ پلە ، کەرکوک ٤٤ بە ٢٩ پلە) دەبێت.
هەروەها لە ناوچەکانی گەرمیان ٤٥ بە ٢٨ پلە دەبێت، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٤٢ بە ٢٦ پلە دەبێت، لە سنوری ئیدارەی سۆران ٤١ بە ٢٤ پلە دەبێت.
هاوكات خێرایی با کاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە مامناوەند دەبێت لە ١٥ بۆ ٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە.