گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی دۆسیەکە

وەزیری دارایی سکاڵا لەسەر لەتیف شێخ مستەفا تۆمار دەکات

2022.07.26 - 22:05
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری دارایی سکاڵا لەسەر لەتیف شێخ مستەفا تۆمار دەکات

ناس کورد-

 

لەتیف شێخ مستەفا دادوەرى پێشوو رایگەیاند، وەزیرى دارایی سکاڵاى لەسەر تۆمارکردووە، بەتۆمەتى ئەوەى لە وتارێکدا کە ساڵى رابردوو بڵاویکردووەتەوە "تەشهیرى پێکردووە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەتیف شێخ مستەفا (26-7-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، "مانگی پێنجی ئەمساڵ لە بنکەی پۆلیسی سەرچنارەوە پەیوەندیم پێوەکرا کە سکالام لەسەرە، یەکسەر  لە بنکەی پۆلیس و لەبەردەم دادوەری لێکۆلینەوە ئامادەبووم و وتەکانی خۆمدا و بەرێز وەزیری دارایی بەشی یاسایی وەزارەتەکەی لە سلێمانی راسپاردووە بۆ ئەوەی سکالام لەسەر تۆمار بکەن بە تۆمەتی ناو زڕاندن".

 

دەقى بڵاوکراوەکە:

 

ساڵی پار کۆمەلێک دوکاندارو کاسبکاری ھەژاری بازارە میللیەکانی کارێزەوشک و مەجید بەگ و شوێنەکانی تر  کە زۆربەی ھەرەزۆریان لە دوکانێکی لاکۆلانی بچکۆلەدا بەھەزار شەرەشەق بژێوی ژیانیان پەیدا دەکەن   «« کە  ئەگەر  حوکمەت ھەستی بەرپرسیارێتی ھەبێ دەبێ مەمنون بێ ئەوانە بەو شێوەیە کاسبی دەکەن و ژیانێکی کولە مەرگی بۆخۆیان و خێزانیان پەیدا بکەن نەک ھەلیان پێچن و ناونوسیان بکەن بۆ باج»»

 

پەیوەندیان پێوەکردم و دادو بێدادیان بوو لەوەی کە ناونوس دەکرێن بۆ باجدان ، لە کاتێکدا ئەوانە بەحوکمی ناسین و تێکەلاویم بۆ ھەندێکیان رۆژانەش پەیدا ناکەن ، داوایان لێکردم دەنگیان بگەیەنم بەداخەوە ھەولم دا بەلام پەیوەندیم  لەگەل وەزیر بۆ وەرنەگیرا، رێنمایم کردن بچن  بۆ گردەکە بەو حوکمەی وەزیر سەر بەوانەو « دوور لە ئێستا ئەوانەش جاران زۆریان دەنگدەری گۆران بوون » ھەرچەندە برادەرێک بەگوێرەی ئەوەی خۆیان بۆیان باسکردم لەوێ  ھەولیشی بۆ دابوون بەلام وەزیر نەیبینیبوون»

 

منیش کە زانیم ھەموو دەرگاکانیان لێ داخرا مانگی ١١ی سالی پار واتە ٢٠٢١وتارێکم لەسەر نوسی لەم پەیجەوە بەناوی « لە مەلیک مەلیک تر» بێ ئەوەی ناوی کەس یان ھیچ وەزارەتێک بھێنم وتارێکی رەخنە ئامێزم نوسی و رەخنەم لە شێوازی ھەرەمەکی ناوسین کردن و سەپاندنی باج گرت کە نایاسایی و نادەستوریە و نابێ  فەقیرو ھەژارو کەم دەرامەت بگرێتەوەو ئەسلەن نابێ ناونوسیش بکرێن و وەنابێ ھیچ باج و رەسمێکیش بە رێنمایی  دەربچێ ، وە ھەرچی کۆمپانیای ئەھلی پارە وەرگرتن ھەیە ھەمووی نایاساییە.

 

مانگی پێنجی ئەمسال لە بنکەی پۆلیسی سەرچنارەوە پەیوەندیم پێوەکرا کە سکالام لەسەرە ، یەکسەر  لە بنکەی پۆلیس و لەبەردەم دادوەری لێکۆلینەوەش ئامادەبووم و وتەکانی خۆمدا  و زانیم بەرێز وەزیری دارایی  بەشی یاسایی وەزارەتەکەی لە سلێمانی راسپاردوە بۆ ئەوەی سکالام لەسەر تۆمار بکەن بە تۆمەتی ناو زراندن گوایا من ناوم زڕاندون وە داوایان لێ کردووم کە ئەم تۆمەتانەی خوارەوە بسەلمێنم:-

 

دەقی سێ خاڵەکەی وەزارەت کە ئەمانەی خوارەوەن:

 

١- سەبارەت بەوەی وەزارەتمان زیادەروەی کردوە لە سەپاندنی باج و رسومات بەسەر چینی ھەژاراندا ، پێویستە ناوبراو « واتە بەندە » بیسەلمێنێ کە چینی ھەژاران کێن؟ وە بیسەملێنێ کە بە پێی چ یاسایەک  باج و رسومات لە چینی ھەژاران وەرگیراوە؟ وە ئایا ھیچ ئامارێکی فەرمی  لایە تایبەت بەو ھاولاتیانەی کە باج و رسوماتیان لێ وەرگیراوە بەبێ ھیچ دەقێکی یاسایی، بیسەلمێنێ کە حوکمەت ھیچ خزمەت گوزاریەکی لە بەرامبەر ئەو زیاد کردنی باجانە پێشکەش نەکردوە.

 

٢- سەبارەت بە تۆمەتی دانانی کۆمپانیای پارە وەرگرتن  پێویستە ناوبراو « واتە بەندە » بیسەلمێنێ کە وەزارەتمان بەپێی چ گرێبەستێک  کۆمپانیای وەرگرتنی پارەی لە خاڵە سنوریەکان داناوە بێ پێشکەش کردنی ھیچ خزمەتگوزاریەک.

 

٣-سەبارەت بە کۆکردنەوەی باج و رسومات نەشێوەی نادەستوری و نایاسایی پێویستە « بەندە »  جۆرو شێوازی ئەو  باج و رسوماتە نایاساییانەمان بۆ دیاری بکات، بە پێچەوانەوە ئەم جۆرە نوسینە دەچێتە خانەی ھاندانی خەلک بۆ نەدانی باج».