گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

بەرتیل و بازرگانى بە مرۆڤ لەهەرێم..ناوەڕۆکى راپۆرتەکەى ئەمەریکا

2022.07.26 - 21:21
App store icon Play store icon Play store icon
بەرتیل و بازرگانى بە مرۆڤ لەهەرێم..ناوەڕۆکى راپۆرتەکەى ئەمەریکا

ناس کورد-

 

وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا جەختدەکاتەوە لەسەر بەردەوامى بازرگانیکردن بەمرۆڤ لە هەرێمى کوردستان، لەگەڵ بوونى وەرگرتنى بەرتیل لەدام و دەزگاکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى راپۆرتێکى وەزارەتەکە کە تایبەتە بە  بازرگانیکردن بە مرۆڤ بۆ ساڵی 2022، بۆ یەکەمجار شەش کەس لەهەرێم بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤ سزادراون، کە دووانیان عێراقین و چواریان بیانین.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کەسانە هەریەکەیان سزای شەش مانگ زیندانیکردنیان بۆ بڕاوەتەوە و بیانییەکان دوای تەواوکردنی سزاکەیان دیپۆرت کراونەتەوە.

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رەخنەى لە حکومەتی هەرێم گرتووە کە زانیاریی دەربارەی ئەنجامى لێکۆڵینەوەى کارمەندان لەنێو هێزە ئەمنییەکان و چاودێریی کامپەکان بڵاونەکردووەتەوە، کە باس لەوەدەکرا گێچەڵی سێکسییان بە کچ و ژنانی نێو کامپی ئاوارە و پەنابەران کردووە.

 

باس لەوەشکراوە، حکومەتی هەرێم 12 کەسی لەسەر بازرگانیی سێکسی سزاداون و کەیسی دووانیان بە کراوەیی ماوەتەوە.

 

هەر بەپێی راپۆرتەکە، بەرپرسێک لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە بەرامبەر نوێکردنەوە و مۆڵەتدان بە هەندێک ئاژانس و کۆمپانیا کە پێشتر داخراون یان خراونەتە لیستی رەشەوە بەرتیلى وەرگرتووە.

 

لاى خۆیەوە، نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان رایگەیاند، حکومەتی هەرێم راپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە هەند وەردەگرێت و بەگوێرەی راپۆرتەکە هەرێمی کوردستان هەوڵی بەردەوامی داوە بۆ بەرگرتن لەم دیاردەیە.

 

باسى لەوەشکردووە، لەژێر رۆشنایی ئەو زانیارییانەی نووسینگەی رێکخەر بۆیانی دابینکردووە، راپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە 77 قوربانی ناسێندراون، لەوانە 34یان قوربانیی بازرگانیکردن بە کرێکار بوون.