ناس کورد-
سێ کەس لەرووداوێکى هاتوچۆدا لەسەر ڕێگەى هەولێر-گوێڕ گیانیان لەدەستدا و چوارى دیکەش برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
رووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکى تایبەت و بارهەڵگرێکدا روویداوە و سیان لەوانەى گیانیان لەدەستداوە لە پیاوێک و دایکى و خێزانەکەى پێکهاتوون، چوار کەسى دیکەش برینداربوون کە لەهەمان ئۆتۆمبێلدا بوون.
کەسوکارى ئەو خێزانە بە رۆژنامەنوسانیان راگەیاند، رووداوەکە لەکاتى چوونى ئەو خێزانە بۆ پرسە روویداوە.
لاى خۆیەوە، فازڵ حاجى وتەبێژى هاتوچۆى هەولێر لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، کاتژمێر4ی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ، لەسەر ڕێگای سەرەکی (هەولێر گوێر)، لەنزیک گوندی قادریە رووداوێکى پێکدادان رویدا.
رونیشیکردووەتەوە، ترێلەیەک لەشەقام بەئاراستەی پێچەوانە دەڕۆیشت و شوفرلێت کروزێکی تایبەتیش کەلەسایدی خۆی دەڕۆیشت بەلەناکاوی لەشوێنێک ویستی پێچبکاتەوە کە شوێن پێچ نەبوو، بۆیە ترێلەکە ڕاستەوخۆ خۆی کێشا بەناوەندی شۆفرلێتەکە.
بەوتەى فازڵ حاجى، لەدەرەنجامی ڕوداوەکە سێ کەس گیانیان لەدەستداو چوار کەسی تریش زامدار بوون، کەسەرجەمیان ئەندامی یەک خێزان بوون، جگە لەکەوتنەوەی زیانێکی مادی زۆر.
دەشڵێت، لەئەنجامى لێکۆڵینەوە هەردوولای ڕوداوەکە بەکەمتەرخەم دانران بەڕێژەی 50%، چونکە هەردوکیان سەرپێچیکار بوون.