گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پارتی لەبارەى سەرۆککۆمار پێشنیازی نوێ دەداتە یەکێتی: کۆدەبینەوە

2022.07.26 - 16:55
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی لەبارەى سەرۆککۆمار پێشنیازی نوێ دەداتە یەکێتی: کۆدەبینەوە

ناس كورد-

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا دەربارەی کاندیدی سەرۆککۆمار کۆ دەبنەوە و دەشڵێت، پارتی پێشنیاری نوێی کردووە بۆ یەکێتی کە کاندیدی سەرۆککۆمار لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە یەکلا بکرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیای فەرمیی حزبەکەی (26ی تەموزی 2022) ڕاگەیاند: "تا ئێستا ھیچ ڕێککەوتنێک لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمارەوە نەکراوە لەنێوان پارتی و یەکێتیدا، ھەردوولا کاندیدی خۆیان ھەیە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، بەڵام پارتی پێشنیاری نوێی بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆککۆمار کردووە، ئەویش لە ڕێگەی پەرلەمانی کوردستانەوە.''

 

سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی دەشڵێت: "پارتی چاوەڕێی وەڵامی یەکێتییە دەربارەی پێشنیاری نوێ بۆ کاندیدی سەرۆککۆمار و، بڕیارە کۆبوونەوەیەکی دیکە لەسەر ئاستی باڵا لە نێوان پارتی و یەکێتیدا بەڕێوە بچێت.''

 

ڤیان سەبری ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "پۆستی سەرۆککۆماری عێراق مافی کوردە و پێمان باشە کاندێکی ھاوبەش ھەبێت و کاندیدەکەش ببێتە کاندیدی ھەموو ھەرێمی کوردستان نەک لایەنێکی دیاریکراو، ئەوەیش کاریگەریی خۆی دەبێت بۆ قۆناغی ئێستای کورد لە عێراقدا.''