گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کێشەى زیادەڕۆیی

وەزارەتى ناوخۆ چوار بڕیارى نوێی دەرکرد

2022.07.26 - 16:46
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى ناوخۆ چوار بڕیارى نوێی دەرکرد

ناس کورد-

 

وەزارەتى ناوخۆ چوار بڕیارى نوێی دەرکرد بۆ چارەسەرکردنى کێشەى زیادەڕۆیی لەناویاندا زیادەڕۆیی بۆ سەر بۆرى گواستنەوەى نەوت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو بڕیارانە لەکۆبوونەوەیەکى نێوان وەزیرى ناوخۆ و بەرپرسانى پارێزگاى هەولێر راگەیەنران، کە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوى کۆتایی کۆبوونەوەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە.

 

وەزیرى ناوخۆ وتى "لیژنەیەک لە هێزەکانى (ئاسایش، زێرەڤانى، پۆلیس) پێکبهێنرێت، هەر زێدەڕۆییەک لەسەر بۆڕى نەوت کرابێ کە شادەمارى ئابوورى هەرێمى کوردستان لایەنى سەرپێچیکار ئاگاداربکرێتەوە و ئەو زێدەڕۆییانە لاببرێت".

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

بەسەرپەرشتى وەزیرى ناوخۆ و پارێزگارى هەولێر، کۆبوونەوەیەکى تایبەت بەپرسى زێدەڕۆیی ئەنجامدرا

 

ئەمڕۆ سێشەممە 2022.7.26، بەسەرپەرشتى رێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بەئامادەبوونى جێگرانى پارێزگار و بەرێوەبەرى گشتیى دیوانى وەزارەتى ناوخۆ و یاریدەدەرى پارێزگار و بەرپرسانى یەکە کارگێڕییەکان و بەڕێوەبەرانى (پۆلیس، ئاسایش، زێرەڤانى، هاتووچۆ) و لیژنەى زێدەڕۆییەکان، لەدیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکە تایبەت بەپرسى زێدەڕۆییەکان لە سەر داواکارى وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێم ئەنجامدرا.

 

لەسەرتاى کۆبوونەوەکەدا، وەزیرى ناوخۆ دووپاتى کردەوە کە ئەم کۆبوونەوەیە  لەسەرداواى وەزارەتى ناوخۆیە و تایبەتە بەو زێدەڕۆییانەى کە ئەنجامدەدرێت، هەست دەکرێت زیدەڕۆییەکان ڕوو لەهەڵکشانە و ئەو پرسەش بۆتە مایەى نیگەرانى رێزدار سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان. پاشان وەزیرى ناوخۆ پۆلێنکردنى جۆرەکانى زێدەڕۆیی بەمشێوەیە دیاریکرد:-

 

1- زێدەڕۆیی لەسەر موحەرەماتى شەقام، بەتایبەتى ڕێگاکانى دەرەوەى شار کە قوربانى زۆرى لێکەوتۆتەوە.

 

2- زێدەڕۆیى لەسەر بۆڕى نەوت، بەتایبەتى لەناو ئەو مەزرەعانەى کە دەکەونە سەر ڕێگەى ئەو بۆڕیانە.

 

3- زێدەڕۆیی لە سەر ڕێڕەوى ئاو کە بۆتە هۆى دروستبوونى کارەسات.

 

لەوبارەیەشەوە ڕایگەیاند: "نابێت بەرپرسانى ئیداریى خۆیان لەو بەرپرسیاریەتیە ڕاستەقینە بەدەربگرن، سەرجەم دام و دەزگاکانى حکومەت بەرپرسن لە ڕێگریکردن لەو زێدەڕۆیانەى لەسنوورى ئیدارەى ئەوان دەکرێت". هەروەها جەختى لەوەشکردەوە کە پێویستە لەزوترین کات چارەسەرى ئەم کێشانە دیاری بکرێت، ئەویش بەمشێوەیە:-

 

1- لیژنەیەک لە هێزەکانى (ئاسایش، زێرەڤانى، پۆلیس) پێکبهێنرێت، هەر زێدەڕۆییەک لەسەر بۆڕى نەوت کرابێ کە شادەمارى ئابوورى هەرێمى کوردستان لایەنى سەرپێچیکار ئاگاداربکرێتەوە و ئەو زێدەڕۆییانە لاببرێت.

 

2- هەمان لیژنە بەیاوەرى پۆلیسى هاتووچۆ، چارەسەرى هەموو ئەوزێدەڕۆییانە بکات کە کراوەتە  سەر شەقامى دەوڵەت، بەتایبەتى ئەوانەى لە شەقامە سەرەکیەکان ئەنجامدراوە.

 

3- پیێویستە لەپارێزگاى هەولێر تیمێکى تایبەت پێکبهێنرێت، بەهەماهەنگى لەگەڵ قائیمقام و بەڕێوەبەرى ناحیەکان، هەر سەرپێچیەک هەبێت ڕاستەوخۆ بڕیارى چارەسەرکردنى بدرێت، ئەو کەس و لایەنەشى ڕێگەیداوە بە ئەنجامدانى زێدەڕۆییەکە ڕێکارى یاسایی لەبەرامبەردا بگیرێتەبەر.

 

4- زیدەڕۆیی لەسەر ڕێرەوى سەرەکى و فەرعیەکانى ئاو بەهیچ شێوەیەک ڕێگەپێدراونییە و بەهەموو شێوەیەک پێویستە چارەسەربکرێت، چونکە ئەمە هۆکارە بۆ دروست بوونى لافا و نانەوەى کارەسات.

 

لەلایەن خۆیەوە پارێزگارى هەولێر، وێڕاى پاڵپشتى وتەکانى وەزیرى ناوخۆ و کۆکبوونى لەگەڵ خاڵەکان. هاوکات ڕوونیکردەوە، زۆرجار کێشە و گیروگرفت و ئاستەنگى چاوەروان نەکراو دێنە پێش، بە جۆرێک دەبنە ڕێگر لەبەردەم چارەسەرییەکان، بۆیە پێویستە زەمینە خۆشکردن و بەردەستخستنى کەرەستەى مادى و مەعنەوى فەرهام بکرێ، تاکو دەستکراوەبین لەبەردەم رێگریکردن لەهەموو جۆرە زێدەڕۆییەک.

 

لەکۆتایشدا لەلایەن ئامادەبووانەوە سەرنج و تێبینى و ئالیەتى چارەسەرکردنى گونجاو خرایەڕوو، ئامادەیی خۆشیان نیشاندا بۆ جێبەجێکردنى فەرمانەکان، کە لەبەرژەوەندى گشتیى هاوڵاتیان و باڵادەستى یاسایى لێ ڕەنگ دەداتەوە.