گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

حکومەتی هەرێم: داهاتی ناوخۆ بەرزبووەتەوە بۆ سەرووی 200 ملیۆن دۆلار

2022.07.26 - 15:18
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی هەرێم: داهاتی ناوخۆ بەرزبووەتەوە بۆ سەرووی 200 ملیۆن دۆلار

ناس کورد-

ئومێد صباح، سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، لە سەرەتای کابینەی نۆیەم داهاتی ناوخۆی 140 ملیۆن دۆلار بووە، "ئێمە توانیومانە بیگەیەنینە سەرووی 200 ملیۆن دۆلار".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئومێد سەباح لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێم (26ی تەموزی 2022) دەڵێت، "لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 40 هەزار نووسراو بۆ دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران هاتووە لەو ماوەیەدا توانیومانە ٪96 ی ئەو نووسراوانە جێبەجێ بکرێت و وەڵامیان هەبێت. وە ئەمەش وامان کردووە کە ڕۆتین لە کاروبارە کارگێڕییەکان و وەڵامدانەوەی نووسراوەکان نەمێنێت."

 

دەشڵێت، "وامان کردووە کە دەسەڵاتەکان دابەزێت بۆ وەزارەتەکان و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و پارێزگاکانیش، لەو چوارچێوەیەدا کارم کردووە بۆ ئەوەی لامەرکەزیەتێکی کارگێڕی لە چوارچێوەی فەرمانەکانی سەرۆکی حکومەت جێبەجێ بکەین بۆ ئەوەی دەسەڵاتەکان بە شێوەیەکی ئاسایی و یاسایی مومارەسە بکرێت."

 

"لە لایەکی ترەوە ئێمە کارمان لەسەر ئەوە کردووە کە چاکسازی کارگێڕی ئەنجام بدەین لە دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، کە بۆخۆی دەبێتە چاکسازی کارگێڕی لە سەرجەم حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بە هەیکەلیەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکەین وە وەسفی وەزیفی بۆ هەموو فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دیاری بکرێت و دواتر لەسەر ئەساسێکی زانستی فەرمانبەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دابەش بکرێنەوە. هەروەها کارمان کردووە بۆ ئەوەی ئەنجوومەنی ڕاژە دروست بکرێت بۆ ئەوەی چاکسازی کارگێڕی ئیدامەی هەبێت وە لەوێشەوە بتوانین کاروباری وەزیفەی گشتی ڕێکبخرێتەوە. هەروەها کارمان کرد بە یەکەوە لەگەڵ سکرتاریەتی ئەنجوومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر بۆ دەرکردنی یاسای چاکسازی لە مووچەو دەرماڵەو بابەتەکانی تر ، هەروەها لە لایەکی ترەوە کارمان کردووە لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئەنجوومەنی ئابووری بۆ ئەوەی داهاتەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زیاد بکات، بۆ نموونە لە سەرەتای کابینەکە 140 ملیۆن دۆلار داهاتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووە ئێمە توانیومانە لەو ماوەیە بیگەیەنینە سەرووی 200 ملیۆن دۆلار، لە لایەکی تریشەوە کارمان بۆ ئەوەکردووە کە ڕووبەڕووی گەندەڵیی کارگێڕی و دارایی ببینەوە لە ڕێگای دەرکردنی ستراتیجییەتی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی کە بە دەستکەوتێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دادەندرێت."

 

ئومێد سەباح جەختیکردووەتەوە کە "لە ڕووە یاساییەکەی کە تایبەتمەندیی و دەساڵاتەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانە توانیومانە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان 24 یاسا و 15 پەیڕەو دەربکەین بۆ ئەوەی کاروبارەکان لە چوارچێوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر ڕێک بخرێتەوە."

 

"لە بوواری ئەندازیاری و پڕۆژەکان دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لەو ماوەیە توانیویەتی بۆ 884 پڕۆژە ڕەزامەندیی دەربخات وە هەروەها 840 ملیار دیناریان بۆ تەرخان بکات لە دوای ڕەزامەندیی جەنابی سەرۆکی حکوومەت، ئەم بابەتانە تایبەتمەندییەکانی دیوان بوونە لەپاڵ ئەوەشدا لەسەر فەرمانی جەنابی سەرۆکی حکوومەت ڕاسپێردراوین بە ئەرکی تر وەکو بەشداریکردن لە دانوستانەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ئیتیحادی لەسەر بابەتەکانی بودجە و کاروبارەکانی ڕۆژانەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەروەها لە چوارچێوەی کارەکانی تر کە لە لایەن سەرۆکی حکوومەتەوە ڕاسپێردراوین کاروباری بابەتەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان یەکێک بووە لەو کارانەی کە ئێمە بە ئەرکی خۆمان زانیوە و هەڵساوین و لە خزمەتیان دابووینە."