گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

یەکێتی لە بەغدا: هەموو ئەگەرەكان لە بەرژەوەندی كاندیدەكەی ئێمەدایە

2022.07.26 - 14:00
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتی لە بەغدا: هەموو ئەگەرەكان لە بەرژەوەندی كاندیدەكەی ئێمەدایە

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لە نزیكترین دانیشتنی پەرلەماندا سەرۆككۆماری عیراق هەڵدەبژێردرێت و بێ دوو دڵی كاندیدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار براوە دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بڕیار ڕەشید، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتیی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیای فەرمیی حزبەکەی (26ی تەموزی 2022) ڕاگەیاند: "بڕیارە كۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو، دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عیراق بەڕێوەبچێت و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش سوورە لەسەر وەرگرتنی ئەو پۆستە، بۆ ئەمەش سێ ئەگەر هەیە كە بریتین لە: دووبارە بوونەوەی سیناریۆی ساڵی 2018، گەر هەمان سیناریۆ دووبارە بێتەوە ئەوا بێ دوو دڵی كاندیدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار براوە دەبێت."

 

وتیشی، "ئەگەری دووەمیش بریتییە لەوەی پێش دانیشیتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، لەنێوان یەكێتی و پارتیدا رێككەوتن بكرێت و د. بەرهەم ساڵح بۆ ئەو پۆستە كاندید بكرێتەوە و وەك تاكە كاندیدی كورد بناسێنرێت."


بڕیار رەشید وتیشی، لە ئەگەری سێیەمیشدا پێدەچێت پارتی دوای دڵنیابوونەوە لە سەرنەكەوتنی كاندیدەكەی، كاندیدی خۆی بكشێنێتەوە.