گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پەیامێکی نوێ لە بەغداوە سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا

2022.07.26 - 09:41
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێکی نوێ لە بەغداوە سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا

ناس کورد-

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر هێرشه‌كانی توركیا پشتیوانی خۆی بۆ عێراق دووپاتكرده‌وه‌ و وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش ئەوە بە گرنگ دەزانێت و دەڵێت، ئەوە یەکەم بەیاننامەیە کە ئەنجومەنی ئاسایش بەوشێوەیە پشتیوانی سەروەریی عێراق بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق (سێشەممە 26-7-2022) ڕایگەیاند، "بەیاننامەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ سەرکۆنەکردنی هێرش بۆ سەر سەروەریی عێراق، یەکەم بەیاننامەی لەو جۆرەیە لە چوارچێوەی زنجیرە پێشێلکارییەکانی تورکیا بۆ سەروەری و ئاسایشی عێراق."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ناوه‌ڕۆكی به‌یاننامه‌كه‌ پشتیوانی له‌ هه‌ڵوێستی عێراق ده‌كات و رێكاره‌كانی تاووتوێكردنی هێرش بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری نیشتیمانی له‌ چوارچێوه‌یه‌كی نوێدا داده‌نێت."